نرخی زێڕ 1945 دۆلاری تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات



نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە. هەر ئۆنسەیەک بە رێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە و بە 1946 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 0.5٪ بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 1947 دۆلار.

بازرگانانی زێڕ چاویان لە بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە گەشەی ئابووریی ئەمریکایە کە ئەمڕۆ کاژێر 16:30 خولەک بە کاتی هەولێر بڵاودەکرێنەوە. ئەو ئامارانەش دەتوانن نرخی زێڕ زیاتر بەرزبکەنەوە و بەپێچەوانەشەوە.

ئابووریی ئەمریکا لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بە رێژەی 3.1٪ گەشەی کردووە و ئەو ئامارانەی کە ئەمڕۆ بڵاودەکرێنەوە پەیوەستن بە گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە بۆ مانگی 12ـی ساڵی رابردوو.

ئەگەری سستبوونەوە و خاوبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستەکانی 9 مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوەبکرێت. لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بە رێژەی 0.3٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردنی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

جگە لە ئامارەکانی پەیوەست بە گەشەی ئابووریی ئەمریکا، ئەمڕۆ کۆمەڵێک ئاماری دیکەی تایبەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی داوای بیمەی بێکارییان کردووە لەگەڵ کەرتی خانووبەرە و بەرهەمهێنانیش بڵاودەکرێنەوە.

نرخی نەوت جێگیرە

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 80 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif