لە ئیسپانیا بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە زیاد دەبێت

ليست هناك تعليقات



پالۆما ئۆترێرا، هاووڵاتییەکی ئیسپانیی دانیشتووی شاری مەدریدە. دەیەوێت لە رێگەی دانانی 13 خانەی وەرگری وزەی خۆرەوە، 4.5 کیلۆوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

پالۆما ئۆترێرا، دانیشتووی مەدرید دەڵێت، "ئێمە بۆ ماڵێکی گەورە، پارەیەکی گونجاومان بۆ کارەبا دەدا، بەڵام چەند مانگێکە پارەی کارەبا هێندە زیاد بووە کە ناچارین روو لە وەبەرهێنان لە جۆری دیکەی کارەبا بکەین."

هەر خێزانێکی مامناوەند لە ئیسپانیا مانگانە نزیکەی 100 دۆلار بۆ پارەی کارەبا دەدات. نرخی وزە لە ئیسپانیا لە ساڵی 1988دا 51 یۆرۆ بوو بۆ یەک مێگاوات، بەڵام لە مانگی 3ی ئەمساڵ بەرزبووەوە بۆ 545 یۆرۆ و کەمترین نرخیشی لە ساڵی 2013 بووە کە تەنیا 80 سەنت بوو.

قەیرانی وزە لە ئەوروپا و ئیسپانیا بووەتە هۆکار بۆ بووژانەوەی بازاڕی خانەکانی وەرگری وزەی خۆر. یواکیم گاسکا، بەڕیوەبەری کۆمپانیای (ئینگل سۆلار) گوتی، "هەر خێزانێک دەتوانێت لە رێگەی دانانی خانەی وەرگری وزەی خۆرەوە، 50٪ تاوەکو 60٪ی پارەی کارەبا پاشەکەوت بکات. بۆ نموونە، خێزانێک، کە مانگانە پسووڵەی کارەباکەی 100 یۆرۆیە، ئەگەر خانەی وەرگری وزەی خۆر لەسەر بانەکەی دابنێت، پارەی کارەبای کەم دەبێتەوە بۆ مانگانە 35 تاوەکو 45 یۆرۆ."

بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، تێچووی بەرهەمهێنانی یەک مێگاوات کارەبا لە رێگەی خانەی وەرگری وزەی خۆر لە ساڵی 2009 تاوەکو 2019 لە 360 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 40 دۆلار. لە ساڵی 2022 شدا تێچووی بەرهەمهێنانی یەک مێگاوات کارەبا لەرێگەی خانەی وەرگری وزەی خۆرەوە 45 دۆلار بووە.

خۆزێ ئۆنۆسۆ، بەڕێوەبەری یەکێتیی کۆمپانیاکانی وزەی سۆلاری ئیسپانیا باس لەوە دەکات، "ئێمە تەکنەلۆجیایەکمان پێشخستووە کە پێشتر زۆر گران بوو. ئەو تەکنۆلۆجیایەی کە بەردەوام خەونی ژینگە دۆستان بووە. بەراورد بە 14 ساڵی رابردوو نرخەکەیمان بەرێژەی 90٪ دابەزاندووە."

حکومەتی ئیسپانیا بڕیاریداوە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی وزە لە زستانی ئەمساڵدا بەکارهێنانی کارەبا بە رێژەی 10٪ کەمبکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif