بەردەوامی فشارەکانی پارتی، بڕیارێکی هەڵە بەیەکیەتی دەدەن

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی
-
لە ئێستادا یەکیەتی و پارتی لە دۆخێکی خراپی پەیوەندیەکانیاندان، جیاواز لە تێکچونی پەیوەندیەکانی ڕابردوو.

یەکیەتی(بافڵ تاڵەبانی) نایەوێت بچێتە ژێر باری فشارەکانی پارتی، ئیدی دەتوانێ یان نا قسەیەکیترە، چونکە لە لایەکیترەوە دۆخی نێوخۆی یەکیەتی لەبار نیە بۆ ئێستای تێکچونی پەیوەندیەکانیان و هەر هەنگاوێك دەبێتە سەرکێشی

پارتی بەتایبەت لە ساڵی ڕابردوودا بە چەندین ڕێگا فشاری خستۆتە سەر یەکیەتی، بە جۆرێك کە تا یەکیەتی بیرلە چارەسەری فشارێك دەکاتەوە، پارتی دەرگای فشارێکی نوێی لێدەکاتەوە، لە ڕووی داراییەوە لەسەر زۆنی سەوز فشارێکی جدی دروستبوە(ئەم فشارەیان هەڵەی قوباد تاڵەبانیشی تێدایە کە بە ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەنراوی ٤٣ بە ٥٧ ڕازی بوە)،

لە ڕووی سیاسیەوە چ لە بەغدا و چ لە هەرێم لە ڕێی عەلاقات و رێککەوتنەکانیەوە فشاری لەسەر یەکیەتی دروستکردوە و یەکیەتی ڕووبەڕووی شپرزەیی سیاسی کردەوە، نوێترین ناکۆکیان بانگهێشترکردن بۆ دادگاو فەرمانەکانی دەستگیرکردنن و فشارێکیترن لەسەر یەکیەتی،

ئەوە جگە لە ناکۆکیەکی جدی، ئەویش ئەوەیە کە هەولێر بوەتە پەناگەی نەیارانی سیاسەتی یەکیەتی و دەکرێت وەك پەناگەی ئۆپۆزسیۆنێکی نوێی یەکیەتی ناوبهێنرێن و دەبێتە سەرەتای ململانێیەکیتری یەکیەتی

(لێرەدا قسەی من لەسەر ڕەوایەتی و ناڕەوایەتی فشارەکان نیە) بەڵکو مەبەستی من ئەوەیە بڵێم بەردەوامی ئەم فشارانە دوور نیە یەکیەتی بگەیەننە بڕیارێکی جدی و بۆ زەمەنێکی زۆر هەرێم بخاتەوە بەردەم دوو ئیدارەیی ڕاگەیەنراو و مامەڵەی سەربەخۆیانە لەگەڵ بەغداد، کە پێموایە زەمینەی سیاسی بۆ ئەوەش هەیە، چونکە فشارەکان یەکیەتی و ماڵی تاڵەبانیان خستۆتە نێوان دوو ئیختیار، یان چونە ژێر باری فشارەکانی پارتی و رێککەوتنێكی نوێ بەدڵی پارتی، یان چۆن ئیدارەی ناوچەکەتان دەدەن بیدەن، لە حاڵەتی یەکەمیاندا لاوازی تەواوەتی یەکیەتیە و لە حاڵەتی دوەمیشیاندا دەستوەردانەکان لەم ناوچەیە کۆتاییان نایەت، هەر بۆیە لە هەر بڕیارێکی هەڵەدا کە یەکیەتی بیدات و بەزیان بشکێتەوە، ئەوا دەبێتە کاردانەوەی فشارەکانی پارتی و ئەویش پشکی دەبێت تیایدا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق