ئەو جەنگەی سەری سەدامی خوارد

ليست هناك تعليقات


 
رۆژی ٨/٨ ساڵڕۆژی وەستانی جەنگی ئێران و عێراقە، جەنگێك كە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە سەدام حسێن، جەنگی ئێران عێراق لە ئێران بە ناوی ( جەنگی سەپێنراو , بەرگری پیرۆز ) لە لایەن سەدامیشەو بە (جەنگی قادسیە) دەناسرێت

ئەم جەنگە بە گەورەترین جەنگی میژوویی ناوئەبرێت لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و هەشت ساڵی خایاند.

سەدام حسێن لە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بڕیاری جەنگی دژی ئێرانداو سەرەتای جەنگەکە بە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی عێراق بۆ سەر دە فڕۆکەخانەی مەدەنی و سەربازی ئێران و هێرشی زەمینی دەسیپێکرد.

دواتر هێزەکانی رژێمی سەدام هێرشیان کردە سەر چەند شار و شارۆچکەیەکی ئێران و توانیان چەند شارێکی گەورەی ئێران بگرن.

ئێران كە ئەو كات لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە سەقام گیر نەبوو، بەڵام نەك بەرگەی جەنگەكەی گرت، بەڵكو جەنگەكە وایكرد شۆڕشی ئێران سەقامگیر و بەهێز بێت.

بە پێچەوانەی عێراقەوە كە خۆی بە براوە دەزانی بەڵام عێراق لەو جەنگەدا نەك تەنها شكستی خوارد، بەڵكو ئەو دۆڕانە درێژەی كێشاو كۆتایی بەسەدام هێنا.

لە جەنگەکەدا هەریەکە لە یەکێتی سۆڤیەت و چێن و فەرەنسا و بەریتانیا پشتیوانی عێراقیان دەکرد و ئێرانیش لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیل و کۆریای باکورەوە پشتیوانی دەکرا.

بونی ئەمریکاو ئیسرائیل لە پشتی ئێران بۆ شەرێکی لەو شێوەیە وەک پێشهاتێکی گرنگی جیهانی لێکدەدرایەوە چونکە بە درێژایی مێژوو ئێران و ئەو دوو دەوڵەتە لە کێشەو ململانێی تونددا بوون و وەک دوژمن مامەلەیان کردوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە

لە ٨ی ئابی ١٩٨٨دا عێراق لە بەیانامەیەکدا کە بە بانامەی بەیانامەکان ( بیان البیانات ) ناودەبرێت کە لە لایەن بێژەری عی٘راقی مقداد مراد، خوی٘ندرایەوە تێیدا بەفەرمی کۆتایی هێنان بە جەنگەکە ڕاگەیەندرا.

لە شەڕی ئێران و عێراق یەك ملیۆن كەس بوونە قوربانی لە هەردوو وڵات، زیانەكەشی بە بڕی ٤٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێ.

شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق، عێراقی خستە ژێر قەرزێكی زۆر گەورە، وایكرد سەدام لە ناخیدا هەست بە شكستێكی گەورە بكات، بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەو شكستە دەرونیە سەدام ڕووی كردە داگیركردنی كوەیت.

کوەیت زۆر ئاسان کۆنترۆڵکرا بەڵام دوای پێنج مانگ و لە چەند شەو ڕۆژێكدا هێزەكانی هاوپەیمانان، كۆتاییان بە خەونەكەی سەدام هێنا، عێراق لە كویت بە زیانێكی زۆر گەورەی سەربازیەوە شكاو و بڕیاریدا كویت جێ بهێڵێت.

ئەو شكانەی سەدام بەتەواوی سوپای عێراق و ئابووریەكەی وێران كرد، عێراقی كردە وڵاتێكی تێكشكاو و لە ناوخۆی عێراقیش جەماوەر چەندین ناوچەی لەدەستی سەدام وەرگرتەوە و ڕاپەڕین شارەكانی گرتەوە كە بە ڕاپەڕینی شارە شیعیەكان ناسرا.

لە هەرێمی کوردستانیش راپەرینی ئازاری ١٩٩١ بەرپاکراو سەرجەم دام و دەزگاو بنکە سەربازیی و ئیداریەکانی حزبی بەعس پێچرانەوەو ئازادی بۆ بەشێکی خاکی کوردستان بە دیهات.

سەدام توانی ڕاپەڕینی شیعەكان زۆر بەتوندی سەركوت بكات و بیخاتەوە ژێر دەستی خۆی بەڵام سەبارەت بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان شكستی هێنا.

لە شەڕی ئێران عێراقدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی کە کیمیابارانی ھەڵەبجە یەکێکە لەوکۆمەڵکوژییانە.

عێراق ئێران
٣٤٠ هەزار کوژراو ٧٣٠ هەزار کوژراو
٧٠٠ هەزار بریندار ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بریندار
٧٠ هەزار دیل ٤٥ هەزار دیل

هەڵهاتوی جەنگ
٤٠٠ هەزار عێراقی ٢ ملیۆن ئیرانی

شارپرێس



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif