د.یوسف محمد سادق
-
«ئەم کارانە دەسەڵاتی ھەرێم ئەکاتە دەسەڵاتێکی لە یاسا دەرچو»ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ ھەمواری «یاسای نەوتو گاز لەھەرێمی کوردستان ـ عێراق ژمارە 22ی ساڵی 2007»ی ھەڵوەشاوە، کارێکی نادەستورییەو نە ئەسڵی یاساکە بەھای یاسایی ماوەو لەداھاتوشدا ھەموارەکەشی بەھای یاسایی نابێت.
با جارێ لەئامانجە حیزبییەکەی ئەم پڕۆژەیاسایە بگەڕێین. مادەی (130)ی دەستور ئاماژە بەوەدەدات کە (یاسا کارپێکراوەکان بەردەوامدەبن تابەپێی دەستور ھەڵدەوەشێنەوە یان ھەمواردەکرێن). لەھەمانکاتدا دەستور لەمادەی (93/ یەکەم) دەسەڵاتی چاودێریکردنی یاساو پەیڕەوە کارپێکراوەکانی داوە بەدادگای باڵای فیدڕاڵی. ئەم دادگایەش لە15ى 2ى 2022 بەبڕیاری (59/ إتحادیه/ 2012و موحدتھا 110/ اتحادیه/ 2019) «یاسای نەوتو گازی ھەرێمی کوردستان»ی ھەڵوەشاندۆتەوە.
لێیگەڕێن دەسەڵاتدارانی ھەرێم چۆن دەڕواننە بڕیارەکەو خودی دادگاکەش (سەرباری ئەوەی خۆیان دوو دادوەریان بۆ ناردوەو پێشتریش بەبەردەوامی مامەڵەیان لەگەڵ کردوە)، بەڵام ئەم دادگایە لەترۆپکی دەسەڵاتی دادوەریی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵدایەو نەک لەسەر ئاستی عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی دەرەوەش بڕیارەکانی کارپێکراون.
عینادیی دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیو خودی دادگاکە لەبەھای بڕیارەکانی دادگاکە کەمناکاتەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە دەرگا دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لەدەسەڵاتەکانی ھەرێمو خودی دەسەڵاتدارانی ھەرێمیش وەک کەسو دەسەڵاتی لەیاسا دەرچوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق