خەوی سەرکردەکان و روخانی ئمپایەرەکان

ليست هناك تعليقات

 



بڵێسە جبار فرمان
-
خەوی سەرکردەکان و روخانی ئمپایەرەکان
ئەو خەوەی رێرەوی مێژووی گۆڕی

خەونی گەورەی ھیتلەر بە خەوی خۆی لەناو چوو.

رایخی سێیەم یەکێک بوو لە ئمپایەرە ھەرە گەورەکانی مێژووی نوێ.
ئەم ئمپایەرە چەندەھا وڵاتی لە خۆ گرتبوو. نوێترین چەکی ئەو سەردەمەی ھەبوو.،ھاوڵاتیانی ئەوکاتی ئەڵمانیا بە ئایدۆلوجیەتێکی بەھێزەوە بۆ وڵاتەکەیان دەجەنگان.
خەونی ھیتلەر دروست کردنی وڵاتێکی بەھێزی ئەڵمانی بوو لەھەمانکات دا کۆلۆنیاڵی چەندەھا وڵات بێت. رەچەڵەکی ئاریا زاڵ بکات بەسەر ھەموو رەچەڵەکەکانی تردا.
ھیتلەر توانی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا تا باکوری ئەفریقاو بەشێکی زۆری خاکی روسیاش داگیربکات.
زۆرێک لەو بڕوایەدان کە ھیتلەر کاتێک بەرەو روسیا بەڕێکەوت بەو رۆشتنە روخانی ئێمپایەرەکەی خۆی واژوو کرد. بەڵام لە راستی دا گەر ھیتلەر بیتوانیایە لە شەری نورماندی سەرکەوتووبێت ھەرگیزو بەو خێراییە شکستی نەدەھێنا.
٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا گەورەترین شەڕ دەست پێکرد کە مێژوو تا ئەوکاتە شەڕی وای بەخۆیەوە نەیبینیبوو. 
ئەم رۆژە لە مێژوو دا بە D-Day ناودەھێنرێت.
لە ١٩٩٤٤/٦/٦سەربازەکانی ھاوپەیمانی ئەوکاتی دژ بە رایخی سێیەم لە سەعات ٤ بەیانی لە کەنارە ئاوکانی وڵاتی فەرەنسا لە نۆرماندی دەستیان بە ھێرش کرد.
بەشێکی زۆری سەربازانی ھاوپەیمانان لە فڕۆکەوە بە پەرەشوت خۆیان ھەڵدایە خوارەوە. سەربازە ئەڵمانیەکان باس لەوەدەکەن کە ئاسمان لەبەر پەرەشوتی سەربازان رەشی کردۆتەوە.
لە لایەکی تریشەوە بە بەلەمی جەنگی بچوک سەربازەکان لە کەشتیە سەربازیەکانەوە دەگوازرانەوە بۆ کەنار دەریا.
زیاتر لە١٥٦،٠٠٠ سەرباز لەو رۆژەدا گەیشتنە کەنارەکانی نۆرماندی. 
٧٠٠٠ کەشتی لەو ھێرشەدا بەژدار بوو ھەروەھا ١١،٥٠٠ فڕۆکە.
‏ "OK, leat's go" بەم رستەیە ئایزنھاوێر "Eisenhower" سەرۆکی ئەوکاتی ئەمێریکا ھێرشەکانی نۆرماندی دەست پێکرد.
سەربازە ئەڵمانیەکان لەناو سەنگەرەکان خۆیان حەشاردابوو، چەکی قورسیان پێ بوو بۆ رووبەرووبونەوەی سەربازانی ھاوپەیمان. 
ھاوپەیمانەکان کە لەئاسمانەوەو لە دەریاوە دەگەیشتنە کەنار دەریا دەرفەتی خۆ حەشاردانیان نەبوو.
بەو جۆرەش رووبەرووی فیشەکی ئەلمانەکان دەبوونەوە.
ئەڵمانیا تازەترین جۆری زرێپۆشی ھەبوو ئەم زرێپۆشانە لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی ھیتلەر بوون.
لەگەڵ دەستپێکی ھێرشەکان فەرماندە ئەڵمانیەکان داوای روخسەتی بەکارھێنانی زرێپۆشەکانیان کرد. بۆ ئەو مەبەستەش چەندەھا بروسکەیان کرد بۆ نوسینگەی ھیتلەر.
لە بروسکەکاندا داوای دەستبەجێ بەکارھنانی زرێپۆشەکانیان دەکردو لە ئەگەری بەکار نەھێنانیان مەترسی بە دۆڕانیان دەخستە روو.
بەڵام لەو کاتەدا کە بەرەبەیان بوو ھیتلەر لەخەوێکی قوڵدا بوو.
ھیچ کەسێک بوێری بەخەبەر ھێنانەوەی ھیتلەری نەدەکرد.
سیڤین ئمبروز مامۆستا لە زانکۆی نیوئۆلنز لە بابەتێکی دا بە ناوی ساحلەکانی ئۆماھا باس لەو خەوی ھتلەرو گۆڕینی رێرەوەی مێژوو دەکات.
جیھانی ئەمڕۆ بە چ چەشنێک دەبوو گەر ئەڵمانیا جەنگی جیھانی دووەمی ببردایەتەوە. گەر یەکێک لە ھاوکارەکانی ھیتلەر بوێری لە خەو ھەڵسەتاندنی ھیتلەریان ھەبووایا.
گەر ھێزی ئەڵمانیا زرێپۆشەکانی بەکار بھێنایە ھاوکات لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی سەربازانیان لە سەنگەرەکانیانەوە ئەوا ھەرگیز ھێزی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و کەنەدا نەیدەتوانی پێ بخاتە سەر کەنارەکانی نۆرماندی.
ئەوە دەستپێکی شکستی سەربازی رایخی سێیەم بوو.
خەونی گەورەی ھیتلەر بە خەوی خۆی لەناو چوو.
ھەموو رووداوێکی مێژوویی وانەیە و دەبێت دەرس لێوەربگیرێت.

لەم باسە مژووییەوە دەمەوێت وێنەی رووداوەکانی مێژوو بگوێزمەوە بۆ کوردستان و باسی لای خۆمان بکەم.
لەم ھەرێمەی ئێمەدا زۆرێک لە سەرکردەکان لە ناو کۆشکەکانیاندا خۆیان حەشار داوەو دابڕاون و بەئاگا نین لە کێشە و گوزەرانی خەڵک.
ئەوان لە خەوی غەفڵەتدان و کە بەخەبەریش دێن، دروشمی بێ عەمەل و کۆن دەفرۆشنەوە بە میللەت، ئەوان بێ ئاگان لەوەی ئاسۆی ھاوڵاتیان بە سەدان قەیران تاریک بووە.
ھاوڵاتیان لەتاو قەیران و نادادپەروەری لە دابەشکردنی سەروەت و سامان چیتر لە سەنگەری پاراستن دا نابن.
دروستکردنی دوژمنی وەھمی بۆ خۆدزینەوە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان، قەیرانەکان زیاترو زۆرتر ئەکات.
کوردستان لە دۆخێکی قورس و سەختایە دۆست بەدەست ئەزمونەکەوە نەما چونکە دیموکراتیەت پاشەکشەی کردو گەندەڵی زیاتر بوو، ژیانی ھاوڵاتیان خراپتر بوە. ھیوای گەنجەکانی بە ھەرێم زۆر زۆر دابەزیوەو تا ئاستی نەمان. 
بڕیار بەدەستانی کوردستان یان خەوتون و یان خۆیان بێ خەبەر دەکەن لە بارودۆخی سیاسی ئەزمونی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان.
یەکێکی بوێرو زەنگێکی بەھێز پێویستە کەسەرکردەکان لەخەو ھەستێنێت پێش داڕمانی تەواوەتی ھەرێم.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif