عێراق بۆ یەکەمجار نرخی نەوت لە بودجەدا بە بەرزترین ئاست تۆماردەکات

ليست هناك تعليقات


 
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 90 دۆلار دیاری دەکرێت.

تەیف سامی، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 بڕی 51 ترلیۆن دینار بیمە لە خۆ دەگرێت بۆ ئەو پرۆژانەی بەردەوامن و نوێن.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی ساڵی 2022دا 90 دۆلار دەبێت، جەختی لەوەش کردەوە، پەڕەی سپی چاکسازیی بانکەکانی حکومەت لە خۆ دەگرێت، لە ڕێگەی پێکهاتەی گشتی و حکومڕانی و جێبەجێکردنی سیستمی گشتگیر و هەموارکردنی یاساو ڕێککارە ناوخۆییەکان کە ئێستا گەیشتوونەتە دەوڵەت.

ئەوەش یەکەمجارە عێراق لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا نرخی نەوت بەو ئاستە بەرزە جێگیر بکات، کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە 35 بۆ 50 دۆلار خرخی هەر بەرمیلێک جێگیردەکرا.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif