یونامی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، بۆ کۆبوونەوەیەک بانگهێشت دەکات

ليست هناك تعليقات



نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لە 26ـی ئایار بانگهێشت دەکات و گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کۆبوونەوەکە "دەبێتە پێشوازییەک و دەرفەتێکی پێویست بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی راستەوخۆی بیروڕا" لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە 1ـی ئۆکتۆبەری 2022 بەڕێوەبچن.

لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 1ـی ئۆکتۆبەری 2022 واژۆکرد.

رۆژی سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە گوتارێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش قسەی کرد و باسی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.

لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراو، پلاسخارت گوتی: "نەبوونی یەک دەنگی لە هەرێمی کوردستان زیانی هەبووە.. زۆر گرنگە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان کراوە بێت."

هەر لەو گوتارەدا پلاسخارت گوتی، "هەرێمی کوردستان یەک بژارەی هەیە. چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە 1ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچن و زۆر گرنگە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان کراوە بێت، گرنگ نییە گەورەن یان بچووک، بەڵکو گرنگ ئەوەیە دەفەتی یەکسان بۆ هەموویان بڕەخسێت، واتە دەبێت ژینگەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردن بڕەخسێت."

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif