حسابی خۆت بکە!

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی
-
ھەموو کەس خولقی لەسەر ھەموو حسابێک نییە، بەڵام کەم کەس ھەیە حەزی لەوە نەبێت بەردەوام بزانێ کە حسابی پارەکەی چەندە و ھەیانە ھەر خەیاڵیشی لەسەر ژماردنە، لە ژماردن دیقەت گرینگە! لە سیاسەت حسابکردن، لە جەنگ خوێندنەوەی حساب و لە ھەڵبژاردن خۆ حسابکردن..

لە حسابی پارەدا کاتێک ژمارەکان بژمێردرێن گەورە بێت یان بچوک ئیدی بڕی پارەکە گرینگە، بەڵام کاتێک ژمارەیەک بچوکیش بێت ھەڵەی تێدا بکرێت، بڕی پارەکە دەگۆڕێت، بۆ کەسەکانیش ھەمان شت ژماردن لە نێو رای گشتی لە جیاتی بڕ، بەھا گرینگە کە لەڕووی کارامەییەوە چەند دەژمێردرێت، ھەرخۆی توانای کەسێک ئەگەر گەورەیش بێت، بەڵام کە چەندبارەی لەسەر یەک بەیەک ریتم ھەڵەی زۆر بەدوای یەک دەکات، نیشانەی کەوتنیەتی! جا حسابەکە پارە بێت یان پیشە.

ھەموو کەس ناتوانێ بەرگری لە پێگەی بکات و بە گەورەیی بمێنێتەوە مەگەر ئەوانە نەبن کە لە ژینگەی گەورەبووندا وەک ھێزێکی حسابی فکری بەھا دەخنە شوێن ھەنگاو و بە دەسکەوت دەژمێردرێن.

گەورەکان ئەوانە نین کە خاوەنی سەدان ملیار دۆلارن، بەڵکوو ئەمانە لە بەھای ئابووریدا قورسایی بازاڕیان ھەیە، بەڵام گەورە لە بەھای حسابی نەتەوە و خەڵکدا ھیچ کاتێک بە بەھای پارە ناژمێردرێت، زۆر کەسی گەورە لە رەقەمی ئابووری، لە نێو پێگەی گەل و جەماوەردا کە حسابیان پڕدەبێ لە خراپەکاری، سەرمایەی فکریان سفر دەبێت، لە قوڵایی گۆڕانە کۆمەڵایەتییەکان و حساباتی داھاتوو دەبنە نیشانەی خەڵک و بە ئامانج دەگیرێن و لە خولەکێکدا نرخی مادیان دەبەشرێتەوە و سفر پارە دەمێنن.

ھەیانە لە حسابی مێژوو سفر پێگە دەمێنن، ھەیانە لە حسابی سیاسی و ھەشیانە لە حسابی جەنگ، بەڵام ھەمیشە ئەوانەی خولقێنەرن بۆ کۆمەڵگەو خاوەن دەسکەوت، ئەمانە وەک خۆی لە بەھای مێژوو و خەڵکدا لە تۆپ دان.

گەورەبوون لە سیاسەتدا پێواندی راستەوخۆی بە حسابی رای گشتی ھەیە، ئەوانەی لە خەڵک ناگەن تەنیا وەک میراتێکی سیاسی دەیانەوێ ژمارەیەک لە حساب بن، ئەمانە رەنگە لە دابەشکردنی میراتدا ون بن، جا کێ بە میراتیان ڕادەگات ئەمە شتێکی ترە.

ئەم ونبوونە وەک ئاماژەی پێشوەختە نیشانەی لەبەردەم کەسەکان دەردەکەوێ، ھەرکاتێک کەسێک لە حسابی کار و لە جوڵەی رۆژانەی دا لەکار کەوت، ئەگەر بە حسابێکی نوێ ھەڵنەستێتەوە ئیتر لەڕووی کاردا خانەنشینکراوە، ئەمە جیاوازە لەو کەسانەی وەک فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن.

خراپترین حساب ئەوەیە کە ھەندێ کەس مەلەفی حسابیان کردووەتەوە کە دەمێکە لە تەسفیەی ئەوراقی سیاسی کودەتایەکی پێشوەختەیان لە زەینی خۆیاندا دەستپێکردووە کە بۆ داماڵینی ھەموو ھێزێک لەنێو پرۆگرامی خۆیاندا تەنیا خۆیان لەسەر حسێبی خەڵک دەژمێرن، خۆ ژماردن لەسەر حسابی خۆت شتێکەو لەسەر ماندووبوونی کەسانی تر شتێکی تر، جا ئەگەر ئەم حسابە گەورەتر سەیربکرێت، بخرێتە حسابی حزب یان رەوتێک یانیش بەشێک لە دەسەڵات، ئەوا لە داھاتوو ئەم حسابە بە حسابێکی تر سفر دەکرێتەوە ھەر چەند تەوقیتەکەش درێژ بێتەوە






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif