فارس نەورۆڵی
-
نەتەوەکان بەپێی نەریتی خۆیان بۆنەو جەژنی پیرۆزی خۆیان هەیە، هەر بۆنەو جەژنێک مرۆڤەکان مانای پێدەدەن ،گەلی کوردستانیش لەساڵێکدا چەند جەژنی جیاوازی هەیە، کورد وەک موسوڵمان جەژنی ڕەمەزانیشی هەیە ڕەمەزان جگە لەوەی مانگی خوداپەرستی یە مانگێکی شادیشە کەخەڵکی جل و بەرگی ئاڵ و واڵا دەپۆشن و داوای لێبوردن لەیەک دەکەن فەلسەفەی جەژن جگە لە خودا پەرستی شادییە، فەلسەفەکەی ئەوەیە جارێکی دی نەچیتەوە سەرهەڵەی کوشندە ،هەڵەی کوشندە بەمانای ئەوەی ،
۱- واز لە دوو ڕوویی بێنی .
۲- باسی ئەوانی دیکە بەخراپە نەکەیت
۳- هەر بەدوای کەم وکورتی خەڵکەوە نەبیت ئاگات لە عەیبەکانی خۆت بێت
٤- دڵخۆش نەبیت بەنەخۆشی ونەبونی ئەوانی دیکە
٥- ڕەفتارەکانت هەستی خەڵک بریندار نەکەن
٦- ئازاری ئەوانی دیکە دڵخۆشت نەکات.
ئەم خاڵانە فەلسەفەی جەژن و ماناکانی جەژنە ئەگەر بگەڕێیتەوە سەر ئەم خاڵانە ڕۆژوەکەت لەواقع و لای خودا هیچ مانایەکی جوان نابەخشێ ، و جەژنتان پیرۆز بەهەموو مانا جوانەکانییەوە کوردستانیش ئاوەدان و ئارام و خۆشگوزەران بێت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق