یەكیەتی گۆڕانكاری لەم پۆستانەدا دەكات

ليست هناك تعليقات


 
ئه‌و پۆستانه‌ى پشكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانن له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، ئه‌و حزبه‌ گۆڕانكارییان تێدا ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌ ئاشكرایكردوە، دواى ساڵێك له‌گۆڕانكارییه‌كانى پارتى، یه‌كێتیش بڕیاریداوه‌ ده‌ست به‌گۆڕانكارییه‌كانى بكات له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى به‌ركه‌وته‌ى خۆیه‌تى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "18 پۆست گۆڕانکارییان تێدادەکرێت‌و فەرمانیشیان بۆ دەرچووە کە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام هێشتا پۆستی ئەمینداری گشتی یەکلایی نەبۆتەوە كه‌ پێشتر جه‌بار یاوه‌ر ئه‌و پۆسته‌ى به‌ڕێوه‌بردووه‌".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، "یه‌كێتى بڕیاریداوه‌ دوای پشووەکانی جەژن ئاڵوگۆڕ لەو پۆستانەدا بکرێت كه‌ به‌ركه‌وته‌ى خۆیه‌تى".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس وتى:"ئەمە لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیەو وابڕیارە بەفەرمانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دوای پشووەکانی جەژن ئاڵوگۆڕ لەو پۆستەندا بکرێت".

هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، گۆڕانكاریه‌كانى یه‌كێتى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌دایه‌:

به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداره‌ى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌
به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌شقى سه‌ربازیی
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانده‌ى كاروبارى كارگێڕیی
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆگاكان
به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌یئه‌ى وردبینى ناوه‌ند
به‌ڕێوه‌به‌رى میره‌ى گشتیی
به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌شغالى سه‌ربازیی
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى تاك‌و خۆبه‌خشه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداره‌ى ئه‌فسه‌ران
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆشنبیریی‌و ڕاگه‌یاندن
به‌ڕێوه‌به‌رى مووچه‌
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئیداره‌و ئامار له‌خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌
ئه‌فسه‌رى هۆبه‌ى نامه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى تایبه‌تى وه‌زیر



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق