ئۆکراینییەکان لە زاپۆریژیا هێڵەکانی بەرگریی تووندوتۆڵ دەکەن

ليست هناك تعليقات


لە شاری زاپۆرۆژیا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بە لێدانی سەنگەر ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی رووسیا دەکرێت.

هێزەکانی ئۆکراینا لە رێگەی لێدانی سەنگەرەوە، دەیانەوێت رێگە لە تانک و زرێپۆشەکانی رووسیا بگرن.

ئۆلێکساندەر ستارکو، فەرماندەی سوپای هەرێمیی زاپۆرۆژیا باس لەوە دەکات، "کارەکە ئاسایی بەڕێوەدەچێت. سەنگەرەکان دروستدەکەین و ژیانی سەربازەکانمان دەپارێزن، هاوکار دەبن لە جێبەجێکردنی رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریکردن لە شارەکەمان."

کاریت و دارا لە داپۆشینی سەری سەنگەرەکەدا بەکاردەهێندرێن بۆ ئەوەی تۆپباران کاریان تێنەکات؛ تۆپبارانێک کە لە شەڕی دوو مانگی رابردوودا بەردەوام بووە، بەڵام هیچ کات هیچ شوێنێکی زاپۆرۆژیا نەکەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی رووسیا.

کۆڵۆنێل ئیڤان ئاریفیێڤ، گوتەبێژی سوپای هەرێمیی زاپۆرۆژیا گوتی، "سەنگەرەکان زۆر پێویستن، چونکە دوژمن زۆر فێڵبازە. نازانین جموجووڵی داهاتووی چی دەبێت، بۆیە پێویستە شارەکە بۆ بەرگریکردن ئامادە بکەین."

زاپۆرۆژیا لە دووریی نزیکەی 200 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری ماریوپۆل کە چاوەڕێدەکرێت لە ئەگەری کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی ئەو شارە، تانک و زرێپۆشەکانی رووسیا بە ئاڕاستەی زاپۆرۆژیا بکەونەڕێ، لە کاتێکدا کە رووسیا خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئامادە دەکات.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif