ئێران: پرسی قودس پرسێكی مرۆڤایه‌تیه‌ و بووه‌ته‌ پێوه‌ری ئازادیخوازی

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی كاروباری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەكیدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: ئه‌م ساڵ له‌ بارودۆخێكدا رۆژی قودس به‌رز راده‌گرین كه‌ تاوانه‌كانی ئه‌م رۆژانی دوایی رژێمی زایۆنی له‌ مسجد الاقصی و هێرش كردنه‌ سه‌ر ساحه‌ی پیرۆزی رووگه‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانان، دڵی موسوڵمانانی جیهانی غه‌مبار كردووه‌ و ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵگا موسوڵمانانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

دەقی بەیاننامەكە بەهەردو زمانی كوردی و فارسی

بسم الله الرحمن الرحیم

رۆژی جیهانی قودس یادگاری دامه‌زرێنه‌ری گه‌وره‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سیمبولی یه‌كپارچه‌یی و ته‌بایی جیهانی ئیسلام و سیسمبولی پاراستنی ئامانجی باڵای فه‌ڵه‌ستین و پشتگیری كردنه‌ له‌ خه‌باته‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و سته‌مدیده‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌مبه‌ر داگیركه‌رانی زایۆنی كه‌ به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی ئازادی خوازانی جیهان گۆڕاوه‌ بۆ دۆخێكی میژوویی له‌ ره‌وتی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ دژی سیسته‌می ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی زایۆنی و پشتگیری كارانیان. 

ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌م بۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ رۆژمێری جیهانی ئیسلام و له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دا بووه‌ته‌ جێی تێڕامان و هه‌موو ساڵێك بووه‌ته‌ وه‌عده‌گای حه‌قخوازان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ و ئه‌ستۆپاكی له‌هه‌مبه‌ر رژێمی داگیركار و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی زایۆنی. ئه‌مڕۆكه‌ بابه‌تی قودس نه‌ ته‌نها بابه‌تێكی ئیسلامیه‌ كه‌ گوته‌زایه‌كی جیهانی و مرۆڤایه‌تیه‌ و بووه‌ته‌ پێوه‌ری ئازادیخوازی، به‌ڵكو به‌ پێشبینی رابه‌ری فه‌رزانه‌ی شۆڕشی ئێران بابه‌تی به‌رگری له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌رگری كردنه‌ له‌ راستی، ئه‌و راستیه‌ی كه‌ زۆر فراوانتره‌ له‌ بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین.

ئه‌مڕۆكه‌ خه‌بات له‌ دژی رژێمی زایۆنی خه‌باته‌ له‌ دژی داگیركاری و سیسته‌می سوڵته‌گه‌رایی. 

ئه‌م ساڵ له‌ بارودۆخێكدا رۆژی قودس به‌رز راده‌گرین كه‌ تاوانه‌كانی ئه‌م رۆژانی دوایی رژێمی زایۆنی له‌ مسجد الاقصی و هێرش كردنه‌ سه‌ر ساحه‌ی پیرۆزی رووگه‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانان، دڵی موسوڵمانانی جیهانی غه‌مبار كردووه‌ و ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵگا موسوڵمانانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. ئه‌گه‌رچی رژێمی ساخته‌ی زایۆنی له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌ پیلانگه‌لی جیاواز هه‌وڵی داوه‌ كه‌ ئامانجی فه‌ڵه‌ستین به‌ لارێدا ببرێ و فه‌رامۆش بكرێ به‌ڵام به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی ته‌وای عه‌داله‌تخوازانی جیهان جۆرێك له‌ بێداری جیهانی له‌مه‌ڕ كرۆك و ماهیه‌تی رژێمی زایۆنی دروست بووه‌ و شه‌پۆلێك له‌ ناونانی ئه‌م رژێمه‌ وه‌ك رژێمێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دا دروست بووه‌، به‌ جۆرێك كه‌ خیانه‌تی به‌شێك له‌ حكومه‌ته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان له‌ ئامانجی فه‌ڵه‌ستین و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنی هه‌رچه‌نده‌ خه‌نجه‌رێكی له‌ پشته‌وه‌ بووه‌ له‌ په‌یكه‌ری گه‌لی خۆڕاگری فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ فه‌ڵه‌ستین له‌ بابه‌ت و به‌رنامه‌ی كاری یه‌كه‌می جیهانی ئیسلام دوور بخاته‌وه‌. 

كیانی ناموباره‌كی رژێمی زایۆنی له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ به‌ چه‌ندین جۆری جیاواز گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ركوت و تاڵان كردووه‌ و له‌م رێیه‌دا سڵی له‌ هیچ تاوانێك نه‌كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م رژێمه‌ تیرۆریستیه‌ ملیۆنان فه‌ڵه‌ستینی ئاواره‌ كردووه‌ و له‌ بری ئه‌وان دا شارۆچكه‌ نشینه‌ زایۆنیه‌كانی نیشته‌جێ كردووه‌ و ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ نیشتیمانی خۆیان نادات. كوشتن، گرتنی بێ هۆكار، ئه‌شكه‌نجه‌ و بێ رێزی كردن به‌ حورمه‌تی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بووه‌ته‌ كاری رۆژانه‌ی رژێمی زایۆنی و هه‌موو ئه‌م تاوانانه‌ له‌ سایه‌ی نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی شێلگیرانه‌ی حكومه‌ته‌ رۆژئاواییه‌كان و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ بانگه‌شه‌كاری مافه‌كانی مرۆڤن، روو ده‌ده‌ن. وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ مافی یاسایی به‌رگری ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته‌ له‌به‌رچاو بگیرێت كه‌ گشت ئه‌م تاوانانه‌ بارێكی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر شانی تاك به‌ تاكی موسوڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان تا به‌ هاواره‌كانیان به‌ ده‌م گه‌لی سته‌ملێكراوی فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ بچن. 

وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای به‌رز راگرتنی یاد و یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی فه‌ڵه‌ستین و به‌رگری به‌ تایبه‌ت سه‌رداری سه‌رفرازی ئیران و ئیسلام سه‌ردار قاسم سوله‌یمانی، و به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تی پاڵپشتی كردن له‌ خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران و تاوانكارانی زایۆنی و پێویستی دروست بوونی حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی قودسی پیرۆز بێت، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی به‌ به‌شداری ته‌واوی دانیشتوانی سه‌ره‌كی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وام پێشنیارێكی كرده‌یی و دیموكراتیه‌ بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین و ئاینده‌ی فه‌ڵه‌ستین.

وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگهێشتی مێژوویی ئیمام خومه‌ینی (ر.ع.)، ته‌واوی گه‌لانی جیهان به‌ تایبه‌ت گه‌لی شه‌ریف، شۆرشگێر و حه‌قخوازی ئێران بانگهێشت ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له‌ به‌رنامه‌كانی به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی قودس و داوا له‌ هه‌موو گه‌لان و حكومه‌ته‌ موسوڵمانه‌كان و ئازادی خوازانی جیهان ده‌كات كه‌ به‌ فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ فه‌رمی و یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ناچاریان بكه‌ن به‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی یاسایی و مرۆڤانه‌ی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌كانی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین، كۆتایی هێنان به‌ داگیركاری، وه‌ستانی تاوانه‌ دڕندانه‌كانی زایۆنیه‌كان و پێشێلكاری و ئاڵۆزیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ و تا ئازادكردنی قودسی شه‌ریف پێداگری له‌م ڕێگه‌ راسته‌ بكه‌ن.

خوا بكات له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك دا ئاواتی به‌شداری كردن له‌ نوێژی مسجد الاقصی بۆ گه‌لانی موسوڵمان ببێته‌ راستی و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت ئاواره‌كان بۆ سه‌رزه‌مینی باوباپیرانی خۆیان و به‌شداری كردن له‌ دیاری كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی فه‌ڵه‌ستین كۆتایی رژێمی ناڕه‌وای زایۆنی رابگه‌یه‌ندرێت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هه‌ست به‌ تامی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بكات.


بیانیه وزارت امور خارجه جمهوری اسلامی ایران به مناسبت روز جهانی قدس

بسم الله الرحمن الرحیم

روز جهانی قدس یادگار بنیانگذار کبیر انقلاب اسلامی و نماد یکپارچگی و انسجام جهان اسلام و نماد پاسداشت آرمان متعالی فلسطین و حمایت از مبارزات مردم مظلوم و ستمدیده فلسطین در مقابل اشغالگران صهیونیستی است که به همت آزادگان جهان واقعه ای تاریخ ساز در مسیر مبارزات آزادی طلبانه و عدالت خواهانه علیه نظام آپارتاید صهیونیستی و حامیان آن تبدیل شده است.

این مناسبت بزرگ در تقویم جهان اسلام، امروزه در سرتاسر جهان مورد توجه قرار گرفته و همه ساله وعده گاه حق جویان در مقابله و برائت از رژیم اشغالگر، غاصب و آپارتاید صهیونیستی شده است. امروز مسئلهی قدس نه صرفا مسئلهای اسلامی، که مقولهای جهانی و انسانی است که معیار و سنجه آزادگی شده است، تا جایی که مطابق تبیین رهبر فرزانه انقلاب: امروز دفاع از فلسطین، دفاع از حقیقت است؛ حقیقتی بسیار گسترده‌تر از مسئله‌ی فلسطین.

امروز مبارزه‌ی با رژیم صهیونیستی مبارزه با استکبار است، مبارزه با نظام سلطه است.

امسال در شرایطی روز قدس را گرامی می داریم که جنایات روزهای اخیر رژیم صهیونیستی در مسجدالاقصی و تعرض این رژیم به ساحت مقدس قبلهی نخست مسلمانان، قلبهای مسلمین جهان را آزرده نموده و محکومیت جوامع مسلمان را در پی داشته است.اگرچه رژیم جعلی صهیونیستی در طی سالهای گذشته با دسیسه های مختلف تلاش نموده است که آرمان فلسطین به محاق رفته و دچار فراموشی گردد اما به همت تمامی عدالت خواهان عالم نوعی بیداری جهانی در رابطه با ذات و ماهیت رژیم صهیونیستی شکل گرفته و موجی از اعلام این رژیم به عنوان رژیمی آپارتاید در سرتاسر عالم پدید آمده است.به گونه ای که خیانت برخی دولتهای عربی و اسلامی به آرمان فلسطین و عادیسازی روابط با رژیم صهیونیستی هرچند خنجری از پشت بر پیکرهی ملت مقاوم فلسطین بوده است،اما نتوانسته فلسطین را از موضوع و دستورکار اول جهان اسلام خارج نماید.

موجودیت نامبارک رژیم صهیونیستی از ابتدای پیدایش خود به انواع و اقسام روشها دست به سرکوب و غارت ملت فلسطین زده و در این راه از هیچ جنایتی ابا نداشته است. این رژیم تروریست میلیونها فلسطینی را آواره کرده و به جای آنها شهرکنشینان صهیونیست را اسکان داده و به این آوارگان حتی اجازه بازگشت به موطن خویش را نیز نمیدهد. قتل، بازداشت بی دلیل، شکنجه و هتک حیثیت فلسطینیان به کار روزمرهی عناصر رژیم صهیونیستی بدل گردیده و همهی این جنایات در سایهی فقدان اقدام جدی از سوی دولتهای غربی و نهادهای بینالمللی که مدعی حقوق بشر هستند صورت میپذیرد. ضمن تاکید بر حق قانونی مقاومت مشروع ملت فلسطین، باید در نظر داشت که همهی این جنایات باری مضاعف را بر دوش تکتک مسلمین و آزادگان جهان میگذارد تا با فریاد خویش به یاری ملت مظلوم فلسطین بشتابند.

وزارت امور خارجه جمهوری اسلامی ایران ضمن گرامیداشت یاد و خاطره شهدای راه فلسطین و مقاومت بویژه سردار سرافراز ایران و اسلام سپهبد شهید حاج قاسم سلیمانی، و با تاکید بر تداوم سیاست اصولی حمایت از مبارزات رهاییبخش مردم فلسطین و مقابله با اشغالگران غاصب و جنایتکار صهیونیست و ضرورت قطعی تشکیل دولت فلسطین به‌پایتختی قدس شریف، اعلام میدارد برگزاری رفراندوم با مشارکت تمامی ساکنین اصلی فلسطین همچنان پیشنهاد عملی و دموکراتیک برای تعیین سرنوشت و آینده فلسطین میباشد.

وزارت امورخارجه همچنین در لبیک به دعوت تاریخی امام خمینی (ره) تمامی ملت‌های جهان، بویژه ملت شریف، انقلابی و حقطلب ایران را به شرکت در برنامههای گرامیداشت روز جهانی قدس فرا می خواند و از همهی ملتها و دولت های مسلمان و آزادیخواه جهان می خواهد تا با اعمال فشار بر دولتها و نهادهای رسمی و حقوقی بین المللی، آنها را به انجام وظیفهی قانونی و انسانی خود در حمایت از حقوق مردم فلسطین، پایان اشغالگری، توقف جنایات وحشیانهی صهیونیستها و اقدامات تجاوزکارانه و تنش آفرین آنها در منطقه وادار کرده و تا رهایی قدس شریف بر این صراط مستقیم خویش پایمردی ورزند.

باشد که در آیندهای نزدیک آرزوی شرکت در نماز مسجدالاقصی برای ملت‌های مسلمان نیز به واقعیت پیوسته و با بازگشت همهی آوارگان به سرزمین مادری و مشارکت در تعیین سرنوشت فلسطین، پایان رژیم نامشروع صهیونیستی اعلام گشته و ملت فلسطین طعم آزادی و استقلال را حس نماید.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق