ئەوروپا لە چاوەڕوانی بارزانی كوڕدا

ليست هناك تعليقات

 


كوردستان ئەحمد
-
با بە هەندێك پرسیاری گرنگ دەستپبكەین، بۆچی حەشدی شەعبی ١٦ ی ئۆكتۆبەر بەهاوكاری خیانەتكاران هێنرایە كەركوك، بۆچی پەكەكە چوە شنگال و ئێرانیەكانیش لەو كارە ڕەزامەندبوون؟ بۆچی ئێران موشەكی ڕوسی ئاڕاستەی هەولێر و كار گرووپ دەكات؟

ئایا ئاڵۆزیەكی گەورە ڕوو هەرێمی كوردستان دەكات یاخود هەرێمی كوردستان بەرەو كەناری ئابووری جیهانی و فریاد ڕەسێكی گەورەی ئەورووپا دەردەكەوێت؟

ئایا بارزانی كوڕ بۆچی پێیەكی لە ئەنقەرە و پێیەكی لە قەتەڕ و پێیەكی لە لەندەنە و بەمزوانە گەڕێكی گەورە بۆ فەڕەنسا و ئەڵمانیا و سویسراو چەندین وڵاتی دیكەی ئەورووپا دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆچی سەرۆكی ئیسڕائیل بە زووترین وگەرمترین شێوە سەردانی توركیای كرد؟

ئایا بەڕاستی ئەو پرسیارە ڕاستە كە نەخشەی ئابوری جیهان دەگۆڕێت؟ ئایا هەر بەڕاستی ئەوە قسەیەكی دروستە یان تەنها شرۆڤەیەكی خەیالییە؟ جگەلەوەش ئایا كورد ڕۆڵی دەبێت لەم هاوكێشە و گۆڕانكاریانەدا.

وەڵامەكان هەم سیاسین هەمیش ئابووری، بەدەر لەوەش هێندە ئاسان نییە بە ڕوونی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە، بەڵام گەر تۆزێك بچینە دەرەوەی بازنەكە ئەوا زۆر بە ئاسانی بۆمان ڕووندەبێتەوە كە چۆن وەڵامی پرسیارەكان بدەینەوە، ئێستا كە لە دەرەوەی بازنەكەوە دەڕوانینە بازنەكان ئەوكاتە بەئاسانی دەزانین بۆچی هەموو ئەو شتانە ڕوودەدەن.

هەر لەدێر زەمانەوە ئەمریكا كار لەسەر ئەوەدەكات ئابوری رووسیا وێران بكات و پشتی بشكێنێت، ئەوروپا تاكە خۆرەی ڕاستەقینەی ئابووری ڕووسیایە هەتا ئێستاش، ئەوروپا بەناچاری گاز و غاز لە ڕووسیا دەكڕێت، ئەوەش هەم كارتێكی ئابورییە هەمیش كارتێكی سیاسی لەدەستی مۆسكۆ.

ئێرانیەكان هەمیشە زانیویانە ئەمریكا دەیەوێت ڕووسیا بكەوێت، بۆیە وەك بەشێك لە دژایەتی ئەو پڕۆسەیە لە دوای ڕیفراندۆم كەركوكیان خستە ژێر ڕكێفی حەشدی شەعبی بۆئەوەی كورد دەستی بەغاز و گازی خاكەكەی خۆی نەگات و بەكاری نەهێنن ئەوەش وەك بەشێك لە پڕۆسێسی پوچەڵكردنەوە پڕۆژەی بەدیل.

پڕۆژەی بەدیل چییە؟ 

ئەو پڕۆژەیەیەیە كە دەیان ساڵە ئەورووپا بەدوایدا دەگەڕێت وەك بەدیلێك بۆ غاز و گازی ڕووسیا بۆ ئەوەی نەجاتیبێت لە چەپۆكی ڤیلادمێر پۆتین، ئێستا لە چوار چێوەی پڕۆسێسی ئەبراهام بۆ ئاشتیدا هەم ڕووسیا كۆنترۆڵ دەكرێت و هەمیش ئەوروپا دەتوانێت ڕزگاری بنێت لە ڕووسەكان

پڕۆژەكەش بریتییە لەوەی كە گاز و غازی كوردستان و ئیسڕائیل و چەند وڵاتێكی عەرەبی لە ڕێگەی بۆریەكی غازییەوە كە لە هەرێمی كوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت دەگەیێنرێتە توركیا و لەوێشەوە دەگەیەنرێتە ئەورووپا، ئەمە رێڕەوێكی نوێی ئاوی و زەمینییە بۆئەوەی ئەوروپا نەجاتبدات و ئابوریەكە ڕوو لە ناوچەكە بكات.

دەگەرێینەوە بۆ وەڵامی پرسیارەكان، حەشد گەیشتە كەركوك چونكە كورد دەیەوێت بەرهەمهێنان لە غازی كەركوكدابكات وئەوان دەبنە ڕێگر، پەكەكە گەیەنرایە شنگال ئەوەش دەبێتە مەترسی لەسەر تەواوی دەشتاییەكانی نەینەوا و شێخان و دەوروبەری كە مەترسییە بۆسەر ئابوری توركیا و كوردستان بەقازنجی ئێران ، چونكە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت ئیدی ڕووسیا ناتوانێت غاز و گازی ئێران بكڕێت و بیداتە ئەوروپییەكان.

هەروەها هەرەشەی تەواوەتی كار گرووپ و مالی شێخ باز مووشەكباران كران و ئەو هێرشانەش لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوم دەبن، كە ئێرانییەكان بە نیازن كە

كار گرووپ وەك ئارامكۆ لێبكەن بەدەست حەشدی شەعبییەوە كە لەئایندەدا هێرشی دیكەش دەكەن، هەر چە ندە ئێرایەكان لە سەردانیان بۆ هەولێر بەلێنیاندبوو كە دووبارە نەبنەوە بەڵام بە فشاری ڕووسیاو چین ئەوكارە هەر دەكەنەوە ئەگەر لە ڕێگەی حەشدیشەوە نەبێت.

ئایا نەخشە ئابوریەكە دەگۆڕێت؟

بەڵێ نەخشە ئابوریەكە بە قازانجی كورداتان و ئەوروپا وئیسڕائیل دەگۆڕێت، بەشێوەیەك كە ئێرانیەكان و ڕووسەكا زیانێكی گەورەیان بەردەكەوێت بەم پڕۆسێسە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەم جارە كورد بەشێكی گەورەیە لە نەخشە ئابورییە جیهانیەكە.

پوختەی پڕۆژەكە ئەوەیە كە بۆریەكی غاز و گاز دەگەیەنرێتە توركیا لە خاكی كوردستانەوە لەم ڕێگەیەوە گاز و غازی ئیسڕائیل و ڕۆژئاوی كوردستان و چەند وڵاتێكی عەرەبی دەگەیەنرێتە توركیا ولەوێشەوە بۆ ئەوروپا كە بەشێكی هەرەزۆری كوردستان بەرهەمی دەهێنێت، هەروەها بەبڕێكی ستانداری جیهانی دەفرۆشرێت.

ئەركی بارزانی كوڕ چییە؟

بەهەر شیوەیەك دەڕوانیتە ڕێڕەوە گازی و غازیەكە، ڕۆڵی گەورەی بارزانی كوڕی تێدادەبینیت، با جارێكی دیكە بگەڕێینەوە بۆ پرسیارەكان، بۆچی بارزانی كوڕ لە قەتەڕ و ئیماڕات و ئەنقەرە و ئەوروپایە، نۆ دوو ئامانج، یەكەم ڕزیكردنی تەواوی وڵاتان بۆ دروستكردن و ئەنجامدنی ڕێڕەوە نوێیەكە، دووەمیش بۆ بەستنی گرێبەستی گرنگی سەدەی كە فریادڕەسە ئانقریەكەیە بۆ ئەوروپا.

ئوركی بارزانی كوڕ كاتێك دەستۆێكرد كە مۆسكۆ پەلاماری ئۆكرانیای دا، ئەوروپا خۆی دەیەوێ خۆی لەژێر دەستی ڕووسیا ڕزگار بكات، تاكە ڕێگەش تەنها كوردستانە، بەم شێوەیەش دەبێت بە سیاسەتێكی حەكیمانە كوردستان لەنێوان تەواوی دۆست و دووژمندا ڕێڕەوێك بكاتەوە كە گاز و غاز بگەیێنێتە ئەوروپا.

ئێستا بارزانی كوڕ لە ئەوروپا جانتایەكی گەورەی لە دەستە، كە دلنیای دەداتە ئەوروپیەكان كە كوردستان دەبێتە فریادڕەسی ئابوری ئەوروپا و نەجاتیان دەدات لە چڕنوكی ورچەسپیەكەی بەستەڵەكی باكور وهەروەها ئاقڕێك لە ئابوری ئیسڕائیل و چەندین ولتی دیكەش دەداتەوە كە قازنجی كوردەكانیشی تێدایە.

لەڕاستید بارزانی كوڕ تەنها نوێنەری كورداتان نیكە لەگەشتەكەیدا بۆ ئەوروپا، بەلكو نێونەرایەتی ئیسڕائیل و توركیا و ئەردەن و ەتەر ئەبوزەبی و چەندین ولاتی دیكەش دەكات، كە پێكەوە گاز و غازیان خستوەتە جانتاكەی بارزانی كوڕەوە و ئەوانیش بە باشی دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدابكەن.

ئێستا ئەوروپا بەهیوایەكی گەورەوە دەڕواێتە بارزانی كوڕ، بۆ ئەوەی لە سیاستەی ئابوری ڕووسیا دوریان بخاتەوە، ئەو جانتایەی لە هەولێرەوە لە شانی بارزانی كوڕ بوو گەیشتە لەندەن، ئەوروپیەكان دلنیا دەكاتەوە تەنها لە ساڵێكدا دەتونێت وا لەئەوروپا بكات بۆ لەسەدا ٧٠ی تەواوی پێداویستی گازی و غازی پشت بە بارزانی كوڕ ببەستن و ڕزگارین بنێت.

پڕۆژەكە هەتا ئێستا ئاقڵانە دەچێتەپێشەوە ، لەگەڵ ئەوەی دیارە كە ئەمریكا وئەوروپا بەتەواوەتیپشتیوانی ئەم پڕۆژەیە دەكەن، بەڵام ۆێرانیەكان و ڕووسەكان و تەنانەت چینو كۆریای باكوریش دژی ئەم پڕۆژەیەن، تەنها ئێران كاردنەوەی هەبووە، وەك دوژمنی سەرەكی دەرەكی پڕۆژەكەش

لەناوخۆی ولاتیشدا گرفتی گەورە لەبەردەم پڕۆسەكە هەیە، وەك حەشدی شەعبی كە پێیوایە ئەوە بەشێكە لە پڕۆسێسی ئە راهام بۆ ئاشتی سەهیۆنی كە دژی ویلایەتی فەقێ و هیلالی شیعەیە و دەبێت دژیبوەستێتەوە،پەكەكەش وەك پڕۆژەی بەدیل دەیەوێت ڕێگربێت لەوەی هەر پڕۆژەیەك هەبێت ڕوو لە بەهێزی ئابوری توركیا بكات، بۆیە لە شنگالەوە بە ئاسانی دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو پڕۆژەیە بوەستێتەوە، هەر چەندە توركیا بەتوندی دژی وەستاەتەوە بەڵام ئەمە وا پەكەكەی توڕەكردووە كە كاڵكان بڵێت شەڕدەبەینە ئەستەنبوڵ و ئەنكەرە.

بەدەر لەوانەش چەند كێشەیەكی دیكە لەبەردەم پڕۆژەكەیە، وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە تا ئێستا بەتەواوەتی هەڵوێستی ڕوون نییە لەبەرامبەر ئەوەی كە ڕقودەدات ئایا دەبێتە ۆشتیون یان دژی پڕۆژەكە، هەرچەندە قسەكانی قوباد تاڵەبانی زۆر لە ئاستێكی باشدابوون لە ماوەی پێشودا لە كۆنفرانسی بەرلین.

بەڵام كێشەكە ئەوەیە قسەكانی قوباد تاڵەبانی نمایندەی كردارەكانی یەكێتی نییە، چونكە ئەو سنورەی كە گاز و غازێكی ئێجگار زۆری تێدایە لەژێر حوكومڕانی سەركردەیەكی یەكێتیدایە كە ژیچ كەیفی بە دەمووچاوی قوباد تالەبانی وكارەكانی نایەت، هەرچەندە پڕۆژەی بەدیل بۆ ئەودەموو چاوە دووبارانەهەیە، كە دوورنییە كوێخا مووبارەك ڕووبەڕووی هەر ئەستەنگیەك ببێتەوە كە هەركەس بیكاتە سەر پڕۆژەكە.

لەڕووی نێودەوڵەتیەوە بارزانی كوڕ ڕۆڵێكی باشی گێڕاوە ئەوەی پڕۆژەكە بەباشی بڕواتە پێشەوە، لە ناوخۆشدا دەبێت ئامادەسازیەكان زۆر بەباشتر بچنە پێشەوە بۆئەوەی كارەكان وەك پڕۆسێسێكی جیهانی و ستاندەر بچێتە پێشەوە، لە ڕاستیدا لەپێش هەموو شتێكەوە زۆر گرنگە ڕاستیەك هەیە بیزانین، ئەویش ئەوەیە ئەگەر ڕیفراندۆم بگەیشتایە كەناری ئارای و خاكفرۆشی و غیانەت نەبوایە، بێگومان زۆر ئاساتر كرەكان دەچوونە پێشەوە.

بەڵام سەرەڕای هەموو گرفت و كێشەكان ئێستاش ئەوروپا چاوی لە دەستی بارزانی كوڕە كە سەرەڕای هەموو گرفتە گەورەكان بەنێو هەموو ئەو ئاگر و ئاسن و دوژمنەدا گاز و غاز دەگەینێتە ماڵی چاو شینە قژ زەرشەكان.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif