ترس لە مردوان یان ترس لە مردن

ليست هناك تعليقات



فارس نەورۆڵی
-
پرۆسەی هەڵبژاردن پایەی سەرەكی پرۆسەی دیموکراتییە لە چوارچێوەی یاسایەکدا لایەنەکان ڕکابەری یەکدی دەکەن، کە هەر چوار ساڵ جارێک دەبێت ئەم پرۆسەیە دووبارەببێتەوە. لەئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیک دەبینەوە، لەم سەروبەندەدا لایەنەکان لەسەر شێوازی هەڵبژاردن ڕای جیاوازیان هەیە، ئەمەش لە میدیاکاندا ڕەنگی داوەتەوە، بەجۆرێك كە ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەریەکدی هەتا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە جیاوازییەوە هەیە کارێکی ئاساییە و دەكرێ بچێتە چوارچێوەی ململانێی حیزبیەوە، بەڵام نا ئاسایی لەوەدایە كە بەرگی بەرژەوەندی خەڵك بكەیتە بەری ململانێكەدا و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەكانیدا بەخەڵكی بفرۆشیتەوە، کە لە ڕاستیدا ئەم جۆرە ململانێیە تەنها لەبەرژەوەندی حیزبیە و لەو چوارچێوەدایە. ئەگەر سەیری ئەو هێرشانە بکەی کە دەکرێتە سەر پارتی لەسەر ئەم پرسە هیچ ئارگۆمێنتێکی تێدا نیە هیچ پاڵپشتێکی لۆژیکی نییە. وەک پەرلەمانتێری لایەنێک دەڵێت: (پارتی تەنها لە سنوری خۆی دەتوانێ زۆرینە بەکاربهێنێت. كە هەر ئەم قسە واقیعی حاڵ نیشاندەدا، کە پارتی هیچ بەرپرس نیە لەو هەموو کەم و کورتییەی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ڕوودەدات. 

لە ڕوویەكیتریشەوە ئەوەی بەرامبەر پارتی دەوترێت سەبارەت بە هەڵبژارد بۆ ناوچەیەكی دیاری كراو، ئەوا بۆ بەرامبەریش دروستە،

ئەگەر لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە ناو ڕستەکانی ئەو گوتارانەی کە هێرشن بۆ سەر پارتی بخوێنیتەوە تەنها ترسێکە لە دۆڕان، دۆڕانێك كە هەر جارەی بەدوای پاساوێكدا دەگەڕێن بۆ خۆ حەشاردان لە پاڵیدا، خۆشبەختانە لە ئێستادا ڕای گشتی هۆشیارەو تێدەگات ئەوەی ترسی گەورەی دروستكردوە ترسە لە بەهێزی بەرامبەر و دۆڕانی خۆیان، ترسێك كە بۆ خۆیان بەرهەمیان هێناوە، چونکە باش دەزانن لە ئێستادا پێگەی جەماوەریان بە چ ئاستێك دابەزیوە و چ بێزاریەك باڵی بەسەر ئەندام و دەنگدەرەكانیاندا كێشاوە، هاوڵاتیان باش دەزانن یاسای هەڵبژاردن و پرسەكانی شەڕكردن نیە لە پێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵك، بەڵکو شەڕکردنە بۆ كورسیەك زیاتر و ڕاستكردنەوەی باری لاری حیزبیان بەناوی گەلەوە. چونكە بۆ خۆشیان باش لەوە تێگەشتون كە لە پاشەکشەیەکی چاوەڕوانکراوی جدیدان. بۆیە هەرای ئەو لایەنانە نە بۆ یاسای هەڵبژاردنە و نە ترسە لە دەنگی مردوان كە هەمیشە وەك تۆمەتێك ئاراستەی پارتی دەكەن، هەربۆیە ترسی ئەوان ترسە لە دەنگی زیندوەكان ترسە لەو مردنە هێواشەی كە لە هەڵبژاردنەكانەوە چنگیان دەكەوێت، ترسە لەو دەنگە نیگەرانانەی كە تەنانەت لە نێو بارەگاكانی خۆشیاندا هەن، ڕوونیشە كە هەموو ئەم پاساوانەی لە پاڵ بەرژەوەندی خەڵكا باسیان دەكەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif