لە راپەڕینەوە بۆ حوکمڕانیەکی شوناس کوژ

ليست هناك تعليقات


 بڵێسە جبار فرمان
-
پێش چەند ساڵێک لەم رۆژەدا خانەقین راپەڕی، بەو پەڕی ھیواوە خەڵک ڕژانە سەر شەقام و کوچە و کۆڵانەکان و بە دەنگێکی زوڵال و بە زاراوەی شیرینی خانەقینی ھاواری ئازادیان کرد و بەعسیان ڕاونا.

خانەقین ئەو شارەی یەکێتی نیشتیمانی کردبویە سیمبوڵ و بوکی کوردستان. دروشمی "یا کەرکوک و خانەقین یا تاماوین ئەجەنگین"ی بەرزکردبۆوە ئێستا لە کوێی ستراتیجیەت و پلان و دیدی یەکێتی دایە؟

دوای دەیان ساڵ دەنگی ناڕەزایی لە تێکڕای کوردستان بەرزبۆتەوەو زۆرێک لە خۆیان دەپرسن راپەڕین بۆ.

بەگشتی ھەست دەکرێت ھەندێک لە سیاسی و بەناو سیاسیەکان لەھەوڵی توڕەکردن و زیاتر پەستکردنی میلەت دان. 

بەقسەو لێدوانی بێ ئەرزش و بێ مستەوا. بەمەبەست لە ھەوڵی ناشرین کردنی مێژووی خەبات و تێکۆشانن.

ھەندێک کە ھەرگیز لەناو پلان و پرۆژەی راپەڕین نەبوون و لەدورەوە بۆیان ھەبوە سەیر بکەن دەیانەوێ بچوک ئەو وەرچەرخانە ببینرێت چونکە خۆیانی تیا نەبون.

لێدوانی وتەپێژی حکومەت و ھەندێک بەپرسی تر کە ھیچ ئاگایەکیان لە گوزەران و دۆخی خەڵک نیە. وەک ئەوەی لە ھەسارەیەکی تردا بژین و دێن و دڵنەوایی دەدەن لە ھەبوونی کاڵەک، نمونەیەکی ترە لە توڕەکردنی خەڵکی.

مەخابن ئێستا و دوای سێ دەیە لە ھەلومەرجێک دا یادی راپەرینی خانەقین دەکەینەوە کە ئەو شارە لەوپەڕی بێ نازی دایە، لە دوای ھەڵوەشادنەوەی سێ کوچکەی تەعریب و تەرحیل و تەھجیر ئێستا زوڵم بۆ فۆرمی تر لێی دەکرێت. ئەو شارە خاوەنی پیاوانی وەک شەھید محەمەد یاوەرو شەھیدانی ھەڵۆی سورو ملازم جوامێرو شەھید حسێن مەنصور و شەھید بێباک و شەھید مامۆستا عەدنان و شەھید فایەق شەھید سەباح کوێخا عەزیزو شەھید غاندی، خاوەنی کەڵەپیاوی ھەموو کوردستان جەبار فەرمان بوو بەڵام ئێستا بێ خەمخۆرو بێ پەرۆش وە نەتوانرا بھێنرێتەوە باوەشی ھەرێم تا شارەکە پر بووە لە حشدی شەعبی و مەزھەبگەرایی زۆر پەرە بسێنێ. خوێندنی کوردی لە نزمترین ئاستدایە. 

خەڵک خانەقین فرە ھەست بە غەریبی دەکەن. زوڵمی زۆریان لێ کرا لەھەموو لایەکەوە بەناوی شارچێتی و کوردایەتشەوە ھەر زوڵمیان لێ کرا. 

ئەوانەی تا تەوقە سەریان گەندەڵیان کردو ئەوانەی چاوپۆشیان لەگەندەڵی کرد وەک یەک شەرمەزاری ئەو شارەن.

لە ئاستی حکومەتی ھەرێم ھیچ ستراتیجیەتێک و پلانێک بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بەدی ناکرێت. حکومەتی بەغداش ناوچەکەی تەسلیمی حەشدی شەعبی و شۆڤێنیەکانی تە کردوە.

داواکارم مادەی ١٤٠ ھەڵبوەشتەوە
پێویستە داوا بکەین مادەی ١٤٠ جێبەجێ نەکرێت چونکە ھەموو شارەکانی جێناکۆک دەدۆڕێنین.

راپەڕین بۆ کرا؟
ئەم پرسیارە زۆر دەکرێت و وەڵامەکەشی بۆ ئازادی،بۆ نان، بۆ رزگاربوون لە ستەمی بێگانەو دیکتاتۆریەت راپەڕین کرا، بەڵام ئایا راپەڕین ئامانجی خۆی پێکا...؟
بێگومان بەشێک لە ئامانجەکان بەدیھاتن و بەشەکانی تری گۆڕدرا بۆ دژایەتی کردنی ئامانجەکانی راپەڕین.

بۆیە ھەموو ساڵێک و لەم رۆژەدا بەتایبەتی حەقە و پرسیارێکی بەجێیە بپرسین ڕاپەرین بۆ.....؟
کۆڕو کۆبونەوەو دیراسەی ئەوێت. تەنیا یادو بەیاننامەی پیاھەڵدان و دژایەتیکردن نا.

کوردو کوردستان بۆ ھەموو مێژووی خۆی پێویستی بە دروستکردنی پرسیارە بە موراجەعەو دیراسەکردنە.
ئەمڕۆ پێویستە بڵێت راپەڕین بۆ؟
توڕەیی خەڵک و توڕەکردنی خەڵک بەلێدوانی نامەسئولانەو بە گەندەڵی ئاشکراو بەدەست تێکەڵکردن لەگەڵ شۆڤێنیەکان و داگیرکەرانی کوردستان 
پرسیارو گومان پێویستە.
لە یادی راپەڕینی خانەقین و گشت شارەکانی کوردستان نابێ بیرمان بچێت

راپەڕین وەرچەرخانێکی گرنگ بوو، بەڵام کۆمەڵێ لەناو حزب و حکومەت بە ناشرینیان و ناشایستەییان ھەم ئێستایان شێوان و ھەم شوناس و راپەڕین مێژووی خوێناویشمانیان لەبەرچاوی گەلەکەمان تاریک کرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif