راپۆرتی داھاتی سالی ٢٠٢١ کۆمپانیای DNO نەرویجی

ليست هناك تعليقات


 بەهجەت ئەحمد
-
کۆمپانیای DNO لە رۆژی ١٠ ی ئەم مانگە راپۆرتی سالانەی خۆی بۆ سالی دارایی ٢٠٢١ بلاوکردەوە کە تێدا بری داھات و خەرجی سالی رابردوو و پلانی سالی ٢٠٢٢ تێدا ئاشکرا کرد

وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە رێژەی قازانجی کۆمپانیاکە بە رێژەی ٦٣٪‏ زیادی کردوە لەچاو سالی ٢٠٢٠ بری قازانجی زیاترە لە یەک ملیار دۆلار، ئەم رێژەیەش لەسەر ھەموو رێژەی ئاسایی قازانج کردنە، وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، ھۆکاری ئەم رێژە زۆرەی قازانج کردن دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سالی ٢٠٢١.

ھەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە دابەزینی رێژەی قەرزەکانی کۆمپانیاکە کراوە بە رێژەی ٦٨٪‏ کە تا کۆتای سالی رابردوو تەنھا ١٥٣ ملیۆن دۆلار قەرز لەسەر کۆمپانیاکە ماوە

ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەرزترین رێژەی قازانجی کۆمپانیاکە لە نەوتی ھەرێمی کوردستان بووە، بە شێوەیەک کۆی قازانجی نەوتی کۆمپانیاکە رۆژانە لە سالی رابردوو ٩٤،٥٠٠ بەرمیل نەوت بووە ( ھەرێمی کوردستان و دەریای باکوور) لەم رێژەیە ٨١،٥٠٠ بەرمیلی لە ھەرێمی کوردستان قازانج کردوە تەنھا نزیکەی ١٣٠٠٠ ھەزار بەرمیل قازانجی بووە لە کێلگە نەوتی دەریای باکوور 

بەمەش دەردەکەوێت کە رێژەی قازانجی کۆمپانیاکان لە ھەرێمی کوردستان زۆر بەرزترە لەچاو وولاتانی تر، کە ئەمەش بە زیان شکاوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و داھاتی نەوتی کە رێژەی سەرو ٥٨٪‏ دەروات بۆ کۆمپانیاکان و خەرجیەنەوتیەکان

ھەروەھا لە راپۆرتەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردوە کە بەنیازە لە سالی ٢٠٢٢ بری ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بوودجە دابین بکات بۆ پرۆسە نەوتیەکانی.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کردوە، تا کۆتای سالی ٢٠٢١ نزیکەی ٣٢١ ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەکی ھەیە لە داھاتوو دەتوانێت رێژەی قازانج و داھاتی خۆی پێ زیاتر بکات


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif