پلارفۆڕمی کوردستان پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەڕێوەبرد

ليست هناك تعليقات


لە دیدارێکی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردندا کە پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان لە شاری سلێمانی ئەنجامیدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک و نوێنەری فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبونەوەو لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی سیاسی و ڕۆشنبیران تاوتوێی لایەنە جیاوازەکانی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

سەرەتای دیدارەکە بە وتەی پلاتفۆرمی کوردستان دەستی پێکرد کە لەلایەن دکتۆرە ئاڤێستا کەمال سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەوە پێشکەشکرا و لە وتارەکەیدا وتی: ئەوەی لای ئەم پلاتفۆڕمە گرنگە ئەنجامی هەڵبژاردن و بەرکەوتەی هێزە سیاسیەکان نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا، کە بەداخەوە بۆ تەنها یەك جاریش نەبوە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام درابێت، کە ئەوە خاڵێکی نەرێنیە و دەخوازین ببێتە نەریت کە هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیاندا ئەنجام بدرێن

دکتۆر هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەناوی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە سوپاسی پلاتفۆرمی کوردساتانی کرد و ڕایگەیاند "ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام پشتیوانیی ئه‌وه‌ین كه‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمییه‌كان، به‌شداربن له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان ده‌كرێن، بۆیه‌ به‌شداربوونی ئێمه‌ و به‌شێكی باش له‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌و چالاكییه‌، بۆ ده‌رخستنی پاڵپشتی و پشتیوانییه‌ بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ ئێستا له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان هه‌یه‌ بۆ ڕای گشتی و بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بۆ خه‌ڵكانی پسپۆڕ، زیاتر ڕوون بكرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و سوودوه‌رگرتن له‌ بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و زه‌مینه‌سازكردنی لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌م ڕووه‌وه‌".

جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و گرنگی پابەند بوون بە کاتی دیاریکراوی هەڵبژاردنەوە ئاماژەی بەوەکرد "ئامانجی ئێمه‌ له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ داڕشتنی هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ و سه‌رپه‌رشتیكردن و زه‌مینه‌سازی، بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ دووپاتی بكه‌ینه‌وه‌ هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ند بین به‌و كاتبه‌ندییه‌ ده‌ستوورییانه‌ی كه‌ هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی هه‌موومان هاوكاربین له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆی و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ سیاسی و یاساییانه‌ی كه‌ پێویست ده‌كا، ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ ته‌كنیكییانه‌ی كه‌ پێویست ده‌كا، چ له‌ نوێكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن بێت یان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای كۆمسیۆن و پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی نوێ بێت، یان ده‌نگدانه‌وه‌ و متمانه‌دانه‌وه‌ به‌و كۆمسیۆنه‌ى ئێستا و پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغه‌كانی بێت، هه‌ر بابه‌تێك كه‌ فراكسیۆنه‌ به‌ڕێزه‌كان له‌سه‌ری كۆك ئه‌بن، ئێمه‌ كارى له‌سه‌ر بكه‌ین".

دواتر ئەنجامی ڕاپرسیەک خرایە ڕوو کە بۆردی توێژینەوەوی پلاتفۆرمی کوردستان ئەنجامی دابوو، تیایدا ئەنجامەکان بۆ ئامادەبوان شیکرانەوەو بەشێک لە ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکە بۆ ئامادەبوان مایەی سەرنج و گفتوگۆ بوو.

لە بڕگەیەکی تری دیدارەکەدا و لە پانێڵێکدا کە بەڕێزان ( زیاد جبار – سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتیمانی، عبدستار مجید – سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، شێرکۆ جەودەت – سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، گوڵستان سەعید –سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، پێشەوا هەورامانی لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاوە قادر لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ) بەشداریان تێداکرد و لە گفتوگۆیەکی کراوەدا ڕاوسەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن خستەڕوو، هەر یەکەیان ڕای فەرمی حزبەکەی و فراکسیۆنەکەی گەیاندە ئامادەبوان سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم .
دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ لەسەر قسە و دید و ڕوانینی فراکسیۆنەکان کرا لە لایەن ئامادەبوانی دیدارەکەوە.

















































































































ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق