پێشانگەی تایبەتی ویلیام هۆگارس کرایەوە

ليست هناك تعليقات


لە دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە، یەکێک لە گرنگترین کارە هونەرییەکانی ولیەم هۆگارس، شێوەکاری بەریتانی بەناوی ' Miss Mary Edwards'لە پێشانگەیەکی هونەریدا لە لەندەن لە بەریتانیا خرایەڕوو.
پێشانگەکە بەناوی 'هۆگارس و ئەوروپا'یە و تایبەتە بە کارە هونەرییەکانی ئەو شێوەکارە بەریتانییە کە لە نێوان 1697-1764 ژیاوە.

کۆکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو شێوەکارە جیهانییە کارێکی سەخت بووە و ماوەی دە ساڵی خایاندووە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر پێشانگەکە هەبووە.

یەکێکی دیکە لە کارە هونەرییە گرنگەکانی هۆگارس کە لە پێشانگەکەدا خراوەتەڕوو، بەناوی 'A Rake's Progress: V The Arrest'یە، تێیدا پیاوێک دەبیندرێت کە بەرەو کۆشکی سانت جێمس بەرێگەوەیە و خەریکە دەستگیر دەکرێت.

پێشانگەکە لە 3 تشرینی دووەمی 2021 لە گەلەری تیت کراوەتەوە و تاوەکو 20 ئازاری ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

ولیەم هۆگارس، بە یەکێک لە هونەرمەندە دەولەمەندەکانی سەردەمی خۆی دەناسرێت کە لەرێگەی کێشانی تابلۆ و پەیکەرسازییە داهاتێکی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام ناوبانگییەکی لە سەردەمی خۆیدا هەبووە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif