سەبارەت بە پرسی ئەم كۆچبەرانە، پەیوەندی بە دەزگای لوتكەوە بكەن

ليست هناك تعليقات


ئاگادارییەک لە دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی لە وڵاتی فەرەنسا بۆ ڕای گشتی"

بەهۆی ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی (چوپ) لە ڕێکەوتی 2021/11/24 لە کەناڵی ئاوی ئینگلیزدا نزیکەی سی کۆچبەری نایاسایی بوون بەقوربانی.

ڕای گشتی ئاگادار دەکەیەنەوە کە لەم ڕووداوەدا 27 کۆچبەری نایاسایی تەرمیان لەلاین هیزی دەریاوانی فەرەنسی دۆزراوەتەوە.

بەمەبەستی دیاری کردنی چارەنوسی ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوەدا بوون و لەلایەن پزیشکی دادی لیل و پۆلیسی کاڵاس و دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران زانیاریەکان تۆمار کراون بەم شێوەیەی لای خوارەوە.

وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری (1) کۆچبەری کورد لە فەرەنسا (پزیشکی دادی لیل)

وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری (18) کۆچبەری کورد لە سلێمانی (دەزگای لوتکە )

تێبینی : لەو هەژدە سامپڵەی لە لایەن دەزگای لوتکەوە لە کەسوکاری کۆچبەر وەرگیراوە وفایلی بۆ کراوەتەوە یەک کۆچبەریان هاوڵاتی کوردی وڵاتی ئێرانە.

دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی لیل ئاگادارتان دەکەتەوە هەر هاوڵاتییەکی کورد و عێراقی کە گومان دەکات کەسوکار و ڕۆڵەکانیان لەو ڕووداوەدا بێت بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە دەزگای لوتکەوە بۆ دیاری کردنی چارەنوسیان.

هاوپێچ لیستی ئەو گۆچبەرانەی تۆمار کراون.
دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی لیل
2021/12/11





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق