فارس نەورۆڵی: بەداخەوە پابەندی ئاکاری میدیایی نەبوون

ليست هناك تعليقات


 لە ڕوونكردنەوەیەكیدا فارس نەورۆڵی وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی - هەڵەبجە، سەبارەت بە مامەڵەی دەزگایەكی میدیای دەڵێت(کێشەی پەکەکە لەتەک پارتی نییە لەتەک حکومەتی هەرێمە، چونکە ئێمە دامەزراوەی شەرعیمان هەیە چیتان هەیە دەبێ داوا لە دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم بکەن)

دەقی ڕوونكردنەوەكە

ڕوونکردنەوە

لەم ڕۆژانەدا دیدارێکم لەتەک ڕۆژ نیوز هەبوو، بەداخەوە پابەندی ئاکاری میدیایی نەبوون و بە ویستی خۆیان بەشێکی قسەکانی بەندەیان گۆڕیووە سەبارەت بە کێشەی پەکەکە و پارتی، من پێم وتن کێشەی پەکەکە لەتەک پارتی نییە لەتەک حکومەتی هەرێمە، چونکە ئێمە دامەزراوەی شەرعیمان هەیە چیتان هەیە دەبێ داوا لە دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم بکەن، بەڵام بەداخەوە ڕۆژ نیوز بە ویستی سیاسی وبەرژەوەندی حیزبێکی دیاریکراو قسەکانیان گۆڕیوو.

فارس نەورۆڵی

    ٤ی ١١ی ٢٠٢١



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif