نهێنی گەشەی نائاساییی ئیمارات

ليست هناك تعليقات



ڕەنگە هەمومان ئەو پرسیارەمان بەمێشکدا بێت کە چۆن وڵاتێکی بچوکی وەک ئیمارات کە ڕوبەرەکەی لە75 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە تێپەڕناکات‌و ژمارەی دانیشتوانە ڕەسەنەکەشی لە800 هەزار کەس زیاترنییە، ئەو گەشەو هەستانەوە خێرایەی بەخۆوە بینیوە، لەکاتێکدا ئیمارات هیچ مێژویەکی سیاسیی یان جوڵانەوەیەکی ئازادیخوازانە یان دامەزراوەی ڕۆشنبیریی‌و فیکریی نەبوە، کەواتە چۆن شێخ زایید توانیی لەشەوو ڕۆژیکدا ئەو وڵاتە بگەیەنێتە ئەو ئاستە لەگەشانەوەی ئابوریی‌و تەلارسازیی، بەشێوەیەک ببێتە یەکێک لەئابورییە هەرە گەشەسەندوەکان لەڕۆژئاوای ئاسیادا.
بەپێی بابەتێکی ئامادەکراو لەلایەن جەمال ڕەییانی ڕۆژنامەنوسی فەڵەستینی‌و بێژەر لەکەناڵی جەزیرەی قەتەریی، ئیمارات پڕۆژەو پلانی دەوڵەمەندەکانی جولەکەیە بۆ دروستکردنی نیشتەجێگەیەک بۆ جولەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

نوسەر لەبابەتەکەیدا دەڵێت:"لەڕاستیدا جولەکە لەپشت پڕۆژەی دەوڵەتی ئیماراتەوەیە، بەشێوەیەک دەوڵەمەندەکانی جولەکە لەپێناو دروستکردنی نیشتەجێگەیەکی جولەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کە بتوانێت پارێزگاریی لەبەرژەوەندییە دارایی‌و بازرگانییەکانیان لەناوچەکەدا بکات بێئەوەی لەبەر هۆکارە سیاسیی‌و هۆکارەکانی تر پێویستی بەدەستێوەردانی دەوڵەتی دایک (ئیسرائیل) هەبێت، ئەو کارەیان کردوە".

لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کاتێک دەچیتە ئیمارات وەک ئەوە وایە بچیتە یەکێک لەوڵاتە ئەوروپاییەکان یان یەکێک لەوڵاتە پێشکەوتوەکانی ئاسیا، بەشێوەیەک سیستەمێکی ورد، مامەڵەی پیشەیی، ئاستێکی باڵا لەکۆنترۆڵی سیستەم‌و ڕێکوپێکی‌و کەشخەیی شەقامەکانت بەرچاو دەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەدەگمەن دەتوانیت هاوڵاتییەکی ڕەسەنی وڵاتەکە لەشەقامەکاندا ببینیت؛ بەجۆرێک سەرجەم مامەڵەکان هەر لەفڕۆکەخانەوە تا هۆتێلەکان لەدەستی کەسانی بیانیدایە".

ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، "هەروەک زۆری ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان کە ڕکابەریی گەورەترین فڕۆکەخانەکانی جیهان دەکات لەگەڵ ئاستی خزمەتگوزارییەکان‌و ژمارەی لەبن نەهاتوی کەشتیی‌و پاپۆڕەکان لەبەندەرەکانی ئەو وڵاتە مرۆڤ توشی حەپەسان دەکات".

ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە دەڵێت:"ئایا دەچێتە عەقڵەوە ئەو هەموو ماکینە ئاڵۆزە بەعەقڵ‌و بیرکردنەوەی هاوڵاتیانی سادەی ئیماراتی ئیدارە بکرێت، هەر بۆ نمونە ئیمارات بەگشتیی‌و ئەبوزەبی بەتایبەتی زۆرترین ژمارەی دەوڵەمەندی جیهانیی تێدایە کە ژمارەیان دەگاتە 75 هەزار ملیۆنێر کە زۆرترینیان دەوڵەمەندی جولەکەن، ئەمەش مانای دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ هەڵگرتنی ئەو بڕە زۆرە لەپارە".

ئەوەش هاتوە، "ئیمارات چیداوە لەوەی پێنجەم دەوڵەت بێت لەجیهاندا لەڕوی خەرجی سەربازییەوە؟ سوپاکەی کامەیەو بەرگری پێ لەکام سنور دەکات؟ سەرجەم ئەو چەک‌و چۆڵە، ئەوەی بەگرێبەستەکانیان ئاشکرابوە یان ئەوەی بەنهێنیی کراون بۆ دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە بەکاردەهێنرێت، بەجۆرێک هیچ وڵاتێکی عەرەبیی یان ئیسلامیی لەناوچەکەدا نییە ئیمارات پڕۆژەی ئابوریی یان سیاسیی یان ئەمنیی تێدانەبێت".

نوسەر دەڵێت:"ئایا بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئیمارات خاوەنی ئەو ئاستە لەزیرەکییە کە هەموو ئەو دۆسییە ئاڵۆزانە هەڵبسوڕێنێت؟ یان شێخەکانی ئیمارات چی بەرژوەندییەکیان لەو هەموو دەستتێوەردانانەدایە کە هەزاران کیلۆمەتر لەسنورەکانییەوە دورن؟".

هه‌ر نوسەر خۆیشى وەڵامی ئەو پرسیارەی لەکتێبی "جولەکەی جیهانیی" لەنوسینی هێنری فۆرد دەرهێناوە کە خاوەنی کۆمپانیای فۆردە کە دەڵێت:"جولەکە پێیان باشترە لەدواوە جیهان هەڵسوڕێنن".

لەکۆتایی بابەتەکەی جەمال ڕەییاندا ئەو پرسیارە کراوە کە ئایا بۆچی جولەکە لەجیاتی ئیمارات دەوڵەتی ئیسرائیلیان بۆ ئەو پڕۆژەیە هەڵنەدەبژارد لەکاتێکدا دەیانتوانی سود لەخاکی فەڵەستینییەکان وەربگرن کە سروشتێکی زۆر جوانتری لەئیمارات هەیەو لەڕوی جوگرافیشیەوە پێگەیەکی گرنگی هەیەو بەسەر دەریادا دەڕوانێت؟.

لەوەڵامدا دەڵێت:"ئیسرائیل بەکەڵکی ئەوە نایەت وەبەرهێنانی تێدابکرێت، لەبەرئەوەی وەک سەنگەرێکی سەربازیی وایەو هەموو ساتێک مەترسیی لەسەرەو لەناوچەکەشدا بۆ مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵیدا پەسەندکراونییە، واتە "وڵاتێکی ناسەقامگیرە".

و: ئاکۆ ئاڵی
شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif