چیرۆکەکانی کورد لە دیدی سەرۆکی هەرێمدا

ليست هناك تعليقات

 


فارس نەوڕۆڵی
-
هەر ئان و ساتێک گرژییەک لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕوودەدات، شەقامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تووشی دڕدۆنگی و بێهیوایی دێن و چاوەڕوانی دەرچەیەک دەکەن، لەو ساتی ناسەقامگیرییە ڕۆحی و دەروونییەدا، نێچیرڤان بارزانی دەردەکەوێت و دۆخەکە لەو ناهەموواری خلیسکانە قووتار دەکات. ئەوەی شوێنی هەڵوێستەیە. هاونیشتیمانیان بەو بەرئەنجامە گەیشتوون، بەر لەوەی نێچیرڤان ئاخاوتن بداو بدوێ لەتەک دەرکەتنی لەمیدیادا، ئەو دیدەیان بۆ دروستدەبێ، کە دۆخەکە قووتاری دەبێ لە گرژی و بەریەککەوتن، بەهۆی حیکمەت و بەرپرسیارانە مامەڵەکردنی بە ڕێزیانەوە لە چرکەساتی ئاریشە و نەنگییەکاندا. ئەوەش متمانەیەکی ئاڵتوونییە، کە هاونیشتیمانیان هەیانە بەرامبەر بە گوفتار و جووڵەکانی سەرۆک. ئەمەش گرنگی و بەهای خۆی هەیە، لە سۆنگەی غەمخۆری و بەتەنگەوەهاتنی جڤاتی کوردی و تەبایی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی نێو جڤاتەکەیە. خوازیارم پردی پەیوەندی نێوان سەرۆکی هەرێم و هاونیشتیمانیان لەنگ نەبێت ئەو متمانە لە دەستنەدات وزیاترپتەو بێت. غەمی هەمووان چاوبڕینە لە مۆدێلێک و دۆزینەوەی شێوازێکی نوێیە بۆدواندنی هێزە کان وڕێکخستنی جیاوازییەکان ، بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتیمانیان.

بەشێک لە گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەرێم و ڕۆژنامەنووسێک لە دیداری مێری و سەرنجێکی خاکە ڕاییانەی ئێمە.

ژمارەیەکی بەرچاو لە نووخبەی سیاسی و ئەکادیمی کوردستانی و عێراقی ئامادەی دیدارەکەبوون.

پرسیاری ڕۆژنامەوانەکە دەربارەی کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی مەعریفییەکەدابوو.

کە دەکرێ بۆ وەڵامەکانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی چەندین وتاریان دەربارە بنووسرێ، چوونکە وەڵامەکان پڕبون بە بوونی نەخشە ڕێگایەکی چارەڕێیانە بۆ ئاریشە و گرفتەکانی هەرێم و بەغداد و وڵاتانی دراوسێ، بۆ بوونی سەقامگیری لە نێویاندا بەو وڵاتانەشەوە، کە کێشەیان لەگەڵ کوردانی نێو خۆیانداهەیە. لێرەدا چەند سەرنجێک دەربارەی وەڵامەکانی سەرۆکی هەرێم دەخەمەڕوو و بەکورتی چەند نمونەیەکی لێوەردەگرم خوێندنەوەی بۆدەکەم.

1- کێشەی کورد لە عێراق مەسەلەی پۆست و مووچەنییە. سەرۆک مەبەستی بوو بە هەموولایەک بڵێ چیرۆکی کورد لە عێراقدا پۆست و مووچە نییە. بەڵکو چیرۆکی ئێمە گەلێک لەوانە گەورەترە. چیرۆکی ئێمە کێشەی بیرکردنەوە و ئەو ئەقڵێتەیە کە شێوازی حکوومڕانی تا لێواری کەوتن و داڕزین بردووە. کێشەی ئێمە کێشەی ئۆنتۆلۆجییە. کێشەی بوون و ئازادییەکانی گەلەکەمانە. شوێنی ئەسەفە کە بەغداد قووت و مووچەی کوردستان وەک کارتی فشار بە کاردێنێ بەرامبەر بەگەلێک کە قووربانی گەورەی دەستی سیستمە تۆتالیتار و ستەمکارەکان بووە بەدرێژایی دیرۆکی خۆی. تا هەنووکە ئەو پاکتاوکردنە بەردەوامە، کە وای دەبینم ڕیشەی قووڵی کلتووریی هەیە. دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق چەندین ڕێیان تاقیکردەوە بۆ سڕینەوەی کورد، بەڵام دواجار هەموو ئەو مۆدێلانە مەحفبوونەوە و گەلی کوردیش شکۆمەندانە درێژە بەخەباتی خۆی دەدات و چاو لە ژیانێکی مەدەنی و شایستەیە زۆر لەولایەنانە هەموو ئەو کارتانەی کە دەیانویست پێگەی خۆیانی لە نێو شەقامدا پێبەهێزبکەن، لەم هەڵبژاردنەدا هەموویان لە دەستدا. شەقامی عێراقی پێی گوتن ئێوە بەرپرسن لەم دۆخە و شێوازی حکوومڕانی و ئیدارەکردنە نەک کورد.

2- سەبارەت بەو دەنگانەی بایکۆتی پرۆسەکەیانکرد، جەنابیان ئاماژەیان بەوەدا کە داوای هاونیشتیمانیان ڕەوایە و پێویستە بەهەند وەریبگرین و کاری جدی لەسەربکەین. دواجار وەک زەنگێکی هۆشیار کردنەوە لێیڕوانی. ئەم ڕاشکاوییە ئاماژەی قبووڵکردنی ئەوی دیە بەهەموو جیاوازییەکانیەوە و بە هەمووانی گوت، ئەو دەنگە ببیستن هەتا ناساز نەبووە. چوونکە دەنگی میللەتی خۆمانە.

٣. لە جێگایەکی دیکەی وەڵامەکانی دا سەرۆک نێچیرەڤان باسی لەگەنجانی وڵات کردو ووتی : گەنجانی ئەمڕۆ چیرۆکەکا نی دوێنێ نازانن ، چونکە ئەم نەوە یەچیرۆک وخەیاڵی خۆیانیان هەیە مەبەستی بوو بڵێ هەمونەوە یەک ئەرکی قۆناغی خۆی جێبەجێ دەکات ئەم نەوەیە خەون وخەیاڵی خۆیان هەیە دەبێ لێیان تێبگەین ئە وە بزانین چۆن هەموگەمەیەکی نوێ دەبێ یاسای نوێی بۆداڕێژرێت ئاواش هەموو نەوەیەک پرسیاری خۆی هەیە بۆیەدەبێ وە ڵامی دروست ونوێ ئامادەبکەین بۆپرسیارەکانیان.

٤. بۆوەڵامی ئەو ئاڵانکارییانە وسەرکەوتن بەسەرکۆسپەکاندا سەرۆکی هەرێم ووتی: تەنها مەرج سازکردنی نێوماڵی خۆمانەدواجار بەهەمولایەکی ووت: چیرۆکی ئێمە پۆست وپلەنیە لەبەغدا ئێمە دەیان چیرۆکی دیکەمان هەیە لەپۆست گەورەترە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif