لێكەوتەكانی هەڵبژاردنی عێراق

ليست هناك تعليقات


 هۆشمەند عەتا
-
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2021 ته‌واو بوو به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی لێكه‌وته‌وه‌:

1/ به‌شداری هاوڵاتیان كه‌متربووه‌، نزیكه‌ی 80% كارتی ده‌نگدانی وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌ و له‌و ڕێژه‌یه‌ش كه‌متر له‌ 40% ده‌نگی داوه‌ له‌ كوردستانی عێراق، واته‌ به‌ نزیكه‌ی 25% به‌شداری كردوه‌. ئێباشه‌ گرفته‌كه‌ له‌ چیدایه‌؟ گرفت له‌وه‌دایه‌ كه‌ پرۆسه‌ی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، بۆچی؟ چونكه‌ نرخی كورسی دابه‌زیوه‌ له‌ 75 هه‌زاره‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی 15-8 هه‌زار.

2/ پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز، گۆڕان گلاوی سه‌ره‌كیه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی تراژیدی، یه‌كێتی دۆخی خراپ نیه‌ له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌ 1”2018/5/12 نزیكه‌ی 20 كورسی هه‌بوو، كه‌ گومانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌بوو به‌هۆی ته‌زویر و هاككردنی ئامێره‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌، دووه‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رباری ئه‌و دابه‌شبون و تۆرانه‌ی كه‌ ده‌نگده‌ره‌كانی هه‌یانه‌ كه‌مێك كه‌متر له‌و ڕێژه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ حه‌قی خۆی.

3/ نه‌وه‌ی نوێ، سه‌ركه‌وتوی گه‌وره‌ به‌ڵام ڕێگایه‌كی سه‌خت، بۆچی؟ چونكه‌ یه‌كه‌م واده‌رده‌كه‌وێ كاندیده‌كانی به‌هێز نه‌بن و نه‌توانن ڕۆڵ ببینن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان نیه‌ مه‌جالی موغامه‌ره‌و جوڵه‌ی كه‌مه‌. هۆكارێكی تریشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌وه‌ی نوێ ناتوانێت بڕواته‌ هاوپه‌یمانی بۆ دروستكردنی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق، چونكه‌ هه‌مان گوتاری پۆپۆلیزمی سه‌ره‌تای گۆڕانی هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی وپارتیه‌، پاشان پارتیش براوه‌ی گه‌وره‌یه‌ یه‌كێتی شه‌ریكی ئه‌وه‌ڵ و ئه‌خیریه‌تی ئه‌و ده‌ كورسیه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ ده‌ردی هه‌شت كورسیه‌كه‌ی گۆڕان ده‌به‌ن به‌ 2010 كاتێ: كاك مه‌سعود به‌ مالیكی وتبوو یا من یان ئه‌وان به‌و جۆره‌ گۆڕان ئاوت كرا و هیچی له‌ به‌غداد پێنه‌كرا.

4/ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان، یه‌كگرتوو پێش كۆمه‌ڵ كه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دوای كه‌وتبوو، كۆمه‌ڵ خراپ گلاوه‌، بزوتنه‌وه‌ش ئه‌ڵێ ده‌سی خوا خۆش وتمان با لیستی ئیسلامی دروستكه‌ین به‌ قسه‌مان نه‌كرا، گرفته‌كه‌ له‌وایه‌ چاویان له‌سه‌ر یه‌كه‌ چاویان له‌ پێشڕه‌وی نیه‌، خه‌ونی گه‌وره‌ و پڕۆژه‌ی مه‌زنیان نیه‌، كێشه‌ی كۆمه‌ڵێك یه‌كگرتوه‌یه‌كه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ وواده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئه‌نجامه‌ برین و دابه‌شبونی قوڵ دروستبكات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ داهاتودا، چونكه‌ كۆمه‌ڵ هه‌ستی مافخوران و قوربانی بونی زۆر تێدایه‌ به‌رانبه‌ر یه‌كگرتوو...

5/ له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ده‌رئه‌نجانامی قوڵ هه‌یه‌، كه‌ سه‌ركه‌وتنی سه‌دریه‌كانه‌، سه‌درێك كه‌ پێشبینی ناكرێت و گه‌ره‌نتی ناكرێت، بۆ كورد جێگه‌ی دڵنیایی نابێـت به‌روارد به‌ فه‌تح و ده‌عوه‌، ئه‌وه‌شیان له‌ شوێنێكی تر باس ده‌كه‌ین.

تۆش ئه‌ی هاوڵاتی به‌ڕێز تا ده‌نگدانێكی تر خوات له‌گه‌ڵ.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق