هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە

ليست هناك تعليقات

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگه‌یاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی کردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە .

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ھەژماره‌كانی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردن و پێشکەش کردنی یارمەتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

راشیده‌گه‌ێنێت: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی كردنی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا.

واین مارۆتۆ ده‌شڵێت: پێکەوە بەھێز دەبین و رێگە نادەین بەھیچ شێوەیەک جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق