عێراق میوانداری کۆنگرەیەکی عەرەبی دەکات بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی

ليست هناك تعليقات

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا و بە بەشداری وەزیرانی دادی وڵاتانی عەرەبی، بەغدا پایتەختی عێراق میوانداری کۆنگرەیەک دەکات بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە.

لەمبارەیەوە ئەندامی ئیئتلافی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و سەرۆکی تۆڕی نەھرەین بۆ پاڵپشتیکردن لە دەستپاکی و شەفافییەت، محەمەد رەحیم روبێعی بە رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمی عێراقی راگەیاندووە کە کۆنگرەکە لە رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بە چاودێری حکوومەتی عێراق، نوێنەرایەتی وەزارەتی داد، ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە یاسایی و دادوەریییەکان و ئەنجوومەنی وەزیرانی دادی عەرەب لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، ھاریکاریی عەرەبیی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبییە بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و گێرانەوەی پارە بە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.

ھەروەھا عێراق خوازیارە بە چەند راسپاردەیەک لە کۆنگرەکە دەربچێت کە بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی دادی وڵاتانی عەرەبی، ئەوەیش بە ئامانجی کاراکردنی پرۆتۆکۆلەکانی ھاریکاریی عەرەبی بەمەبەستی گێڕاوانەوەی پارە بە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.

عێراق دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بەھۆی گەندەڵی و ئەو پارانەیش کە بەتاڵان براونەتەوە دەرەوە، زیانی زۆری کردووە.

لە ٢٣ی ئایاری رابردوودا، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە، ١٥٠ ملیار دۆلار لە چوارچێوەی گرێبەستەکانی گەندەڵی، بەتاڵان براونەتە دەرەوە.

گەندەڵی ھۆکاری سەرەکیی بوو لە شکستھێنانی حکوومەتە یەک بەدوایەکەکانی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی کارەبا، ئاوی خواردنەوە، پەروەردە و تەندروستیی بۆ ھاووڵاتییان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif