مەزڵوم کۆبانی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەرۆژئاڤای کوردستان کارەساتە

ليست هناك تعليقات

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وایکرد لە رۆژئاڤای کوردستانیش بە ھۆشیاریەوە لە رەوشەکە بڕوانن.

فەرماندەی گشتی ھەسەدە رایگەیاند "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وایکرد، لە رۆژئاڤای کوردستانیش بە ھۆشیاریەوە لە رەوشەکە بڕوانن، چونکە کاریگەریی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە بۆ هەتا ھەتایی دەمێنێتەوە".

جەختیشیکردەوە، لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن باشتربوو، لە ئێستاشدا چاوەڕوان دەکەن سەقامگیریی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت بەو مەرجەی ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتە سەر.

راشیگەیاند، سێ ساڵ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فەرمانی بە کشانەوەی دوو ھەزار سەربازی وڵاتەکەی کرد، کە ئەو سەربازانە شانبەشانی ھەسەد شەڕی داعشیان دەکرد، بەوەش رێگەی لە بەردەم تورکیادا کردەوە، بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە داگیر بکت.



پێشتریش مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند بو ''رێککەوتنی دەسەڵاتدارانی تورکیاو ئەمریکا دەبێتە هۆی کوشتن و ئاوارەبونی ملیۆنان هاوڵاتی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان‌و گەورەترین پرۆسەی پاکتاوی رەگەزیی لە سەدەی 21دا''.



هەروەها هاوسەرۆکی هه‌سه‌ده‌، ئیلهام ئەحمەد هۆشداری ئەوەی دابو ئەگەر کشانەوه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌سوریا کتوپڕ بێت ئەوا کێشەی زۆر دروستدەکات‌و رۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی دیکە روبەڕوی هەڕەشەی زیاتری هێزە دەرەکییەکان دەبنەوە، ئەو رایگەیاند بو "مانەوەی ژمارەیەکی کەم سەربازی ئەمریکی لەرۆژئاوای کوردستان‌و ناوچەکانی دیکەی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا گرنگە، چونکە ئەگەر بەشێوەیەکی سیمبولی سەیری ئەو مانەوەیە بکرێت واتایەکی گەورەی هەیە".



ئەمە لەکاتێکدایە کە کشانەوەی هێزاکانی ئەمەریکا لەئەفغانستان کارەساتیکی گەورەی بۆ هێزانە دروست کردوە کە بەدرێژایی ٢٠ ساڵی رابردو هاوکاری ئەمەریکا بون‌و ئێستاش ئەم وڵاتە پشتیان تێدەکاو بەتەنها بەجێیان دەهێڵێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif