دادگای فیدڕاڵی شه‌ش تانه‌ی حكومه‌تی په‌سه‌ند كرد

ليست هناك تعليقات



دادگای فیدراڵی رایگەیاند:"تانەی سەر 6 بڕگەی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021ی عێراقی پەسند کرد کە حکومەت تۆماری کردبوون، هاوکات چوار تانەی دیکەی سەر هەمان یاسای رەتکردەوە".

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوولی 2021، دادگای فیدڕاڵی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر شه‌ش تانه‌ ده‌ربڕی كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌ چه‌ند بڕیارێكی داوه‌ و هاوكات چوار تانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌.

یه‌كێك له‌و تانانه‌ی كه‌ حكومه‌ت بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراقی به‌رزكردوته‌وه‌، ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی باجی 15%یه‌ به‌سه‌ر سوته‌مه‌ندیدا، دادگاكه‌ش ئه‌و تانه‌یه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌ و به‌وه‌ش باجه‌كه‌ ناسه‌پێندرێت.

دادگای ناوبراو ره‌زامه‌ندیشی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر تانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت كه‌ ره‌تیكردبوه‌وه‌ پارێزگاكان خۆیان سندوقی پترۆدۆلار دابنێن، به‌وجۆره‌ش ده‌بێت داهاتی نه‌وت راسته‌وخۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تی فیدڕاڵ نه‌ك پارێزگاكان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif