ئەوانەی لەكۆرۆنا چاكبونەتەوە باس لەم كاریگەرییە دەكەن

ليست هناك تعليقات

بەشێكی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، ئاماژە بە چەند نیشانەیەكی سەیر دەكەن كە لەكاتی توشبوون و دوای چاكبونەوەیان لەسەریان دەركەوتووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئەمریكی چیرۆكی چەند كەسێكی توشبوو بە نەخۆشی كۆڤید 19 گێڕاوەتەوە و باسی لە نیشانە و كاریگەرییە سەیر و دەگمەنەكانی كردووە، ئەو چیرۆكانەشی شۆكێكی لای خوێنەران دروست كردووە.

فەرح خیمیلی ژنێكی تەمەن 43 ساڵە و دانیشتوی شاری نیویۆركە، ئەو لە بەهاردا توشی كۆرۆنابووە و دوای چەند هەفتەیەك تێیپەڕاندووە، بەڵام دوای چاكبونەوەی هەستی بە لاوازی و كەمتوانای ددانەكانی كردووە.

فەرەح باسی لەوەكردووە یەكێك لەددانە خرێكانی لەكاتی خواردنی كورسی نەعنادا كەوتووە بێ ئەوەی هەست بە هیچ ئازارێك بكات یاخود خوێن لەپوكی بێت.

ئەو پزیشكەی سەرپەرشتی حاڵەتەكەی ئەو ژنەی كردووە پێی ڕاگەیاندووە ئێسكی شەویلگەی و ددانەكانی توشی داخوران بووە، ئەوەش هۆكاری كەوتن و لاوازی ددانەكانی بووە.

حاڵەتەكەی فەرح خیمیلی تاك نییە، بەڵكو چەند حاڵەتێكی هاوشێوە تۆماركراوە، لەنێوانیاندا ژنێك و كوڕێكی تەمەن 12 ساڵ كە دوای چاكبونەوەیان لە كۆرۆنا بەهەمان شێوە ددانیان كەوتووە.

دیڤید ئۆكانۆ پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پوك و مامۆستای زانكۆی یۆتا لە ئەمریكا بە نیویۆرك تایمز ڕاگەیاندووە"زۆر دەگمەنە ددان لەڕەگەوە بكەوێت، بەڵام ئێمە دەكرێت بەهۆی هێرشی كۆرۆناوە بۆ ناو دەم ئەو حاڵەتە ڕووبدات".

چەند زانایەكی دیكەش پێشبینیان كردووە كەوتنی ددانی ئەو كەسانە لە نیشانەكانی كۆرۆنا بێت، كە دەچنە چەند خانەیەكی ناو دەمەوە.

توێژەرەكانی پەیمانگای زانست و توێژینەوە كە سەر بە كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەمریكییە دەڵێن، بەستنەوەی كۆرۆنا بە كێشە و گرفتەكانی ناو دەمەوە یارمەتیمان دەدات شیكردنەوە بۆ ئەو حاڵتە بكەین كە بەشێكی نەخۆشەكان هەستی تامكردنیان لەدەست دەدەن.

دكتۆر كیڤین بێرد كە سەرپەرشتی یەكێك لە توێژینەوەكانی كردووە ئەو پەیمانگایەی كردووە ئاشكرای دەكات،ناو دەم یەكێك لەو شوێنانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەخۆدەگرێت، بەو شێوەیەش مرۆڤ توشی نەخۆشییەكە دەبێت، هەروەها بەكتریاكانی ناو دەم ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی سی و كۆئەندامی هەناسەدان زیاد دەكەن، بەڵام بەستنەوەی كۆرۆنا بە كەوتنی ددانەوە پێویستی بە ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەكی دیكەی ورد هەیە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif