مان سیتی بەهەر نرخێک بێت مباپێ-ی دەوێت

ليست هناك تعليقات

یانەی مانچستەر سیتی لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 بۆند پێشکەشی کیلیان مباپێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی هەردوو ڕۆژنامەنووس، ئییان ماکگاری و دنکان کاسڵز، کیلیان مباپێ بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان، زستانی 2022 ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی نوێ دەکات.

ڕیاڵ مەدرید نزیکترین یانەیە لە ئەستێرەکەی فەرەنساوە، پێشوەخت ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز-ی سەرۆکی ئەو یانەیەدا هەیە، بەڵام یانەی مانچستەر سیتی دەچێتە ناو هاوکێشەکەوە و ڕەنگە ئاراستەی گواستنەوەکە بگۆڕن.

بەپێی زانیارییەکان، شێخ مەنسوور بن زاید، خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی گڵۆپی سەوزی بۆ بەڕێوەبەرانی سیتی داگیرساندووە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 بۆندی بەهێز بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشکەشبکەن، کە ئەوەش هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دەبێت تاوەکو لە هاوینی 2022 یاریزانەکە پەیوەندییان پێوەبکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif