مانیفێستی هۆشیارکردنەوە

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 

لە سەردانەکەی بۆ بەریتانیا جگە لە دیدارەکانی، سەرۆک نێچیرەڤان بارزانی وتارێکی لە ڕۆژنامەی تایمز بڵاوکردەوە کە ڕەهەندی جیاجیای لە خۆ گرتوەو دەکرێ بە مانیفێستی هۆشیارکردنەوە بیناسێنین بۆ جیهان دواتر مەغزاکانی بخوێنینەوە. ئەم گوتارە گوتاری ئەو ئەقڵەیە، کە چاوەڕوان ناکات ڕووداوەکان ڕوو بدەن پاشان چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، بەڵکو هەر لە سەرەتاوە ناهێڵێ کێشە ڕوبدات و پێش بە هەر کارەساتێک دەگرێ پێش ڕوودانی. سەرەتا باس لە کشانەوەی ئەمریکا دەکات لە ئەفغانستان دەیەوێ بڵێ ئێرە ئەفغانستان نییە، بە جیهانیش بڵێ دەسوەردانی ئەرێنی و ڕێگری لە ئاشوب دەسکەوتە بۆ خەڵکی ناوچەکە بەگشتی و ڕاستگۆیی ڕۆژئاوا لەتەک پرەنسیپە دیموکراتییەکاندا، کە بانگەشەی بۆ دەکەن. دواتر زاکیرەی جیهان دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩١ کە ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنسا دەسوەردانیان کرد ئەم دەسوەردانە بوو بە هۆی ڕێگەگرتن لە کارەساتی گەورە، لە هەمانکاتدا پێزانینی خۆی (عیرفان بجمیل) بۆ ئەو دەسوەردانە نیشاندەدات، کە قسە لەسەر نەوای ئارام دەکات. بیرۆکەکەی جۆن مێجەر دەنرخێنێت و بە بەریتانیا دەڵێت: درێژەدان بە بیرۆکەکەی جۆن مێجەر خزمەت بە هەموو لایەک دەکات لە کایەکانی سیاسی و ئابوری و شارستانی، لە لایەکی دیکەوە ئاماژە بە پەیوەندی بەریتانیا و هەرێم دەدات لە هاوبەشی بازرگانی و جەنگی دژی تیرۆر، سەبارەت بە ڕەوەندی کوردی و ئەو کوڕ و کچانەی لە بەریتانیا دەخوێنن بە ئومێدەوە لێیان دەڕوانێت، کە ببنە پاڵپشت بۆ هەرێمی کوردستان. کاتێک دێتە سەر تیرۆر دەڵێت: شەڕەکەمان کۆتایی نەهاتووە، پێویستمان بە دانبەخۆداگرتنی ستراتیجی هەیە. کۆدەکانی ئەم پەیامە بۆ بەریتانیاو بۆ جیهان ئەوەیە کە شەڕی تیرۆر لە مانایەک زیاتری هەیە. واتە تەنها لە شەڕی سەربازی و هەواڵگریدا قەتیس نابێت، بەڵکو پانتاییەکی فیکری و پەروەردەیی و شارستانی هەیە. ئەمەش پێویستی بە بیرکردنەوەی ستراتیجی هەیە، سەرەڕای ئەوەی هەر ڕستەیەکی ئەم گوتارە مانایەکی تایبەتی هەیەو دەکرێ هەڵوێستەی لەسەر بکرێ، لەناو گوتارەکەدا ڕستەیەکی زێڕین خۆی دەردەخات، کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی جەنگی لە پێناو ئەو ڕستەیەدا کردووە، کە دەڵێت:( کوردستان دەکەوێتە سەر نەخشەی ڕووبەڕوو بوونەوە لە نێوان ئازادی و خۆسەپاندندا لە نێوان هیواو تاریکیدا) ئەمە پەیامێکی قوڵە بۆ کورد خۆیی و بۆ هەموو جیهان، کە بە درێژایی شەڕی نێوان ستەم و ئازادی. گەلی کوردستان لە بەرەی ئازادیخوازان بووە، بگرە لە سەنگەری پێشەوەی ئەو شەڕەدا بووە. بۆیە داوا لە بەرەی ئازادیخوازی جیهانی دەکات کە هاوکاری گەلی کوردستان بکەن لەم جەنگەدا، لە لایەکی دیکەوە داوا لە خۆرئاوا دەکات، کە هاوکاری زیاتری ئەم ناوچەیە بن لە ڕووی زانست و شارستانییەت و بنیاتنانی مادی و مەعنەوی، بۆیە دەکرێ ئەم گوتارەی سەرۆکی هەرێم وەک مانیفێستی هۆشیارکردنەوەی جیهان پێناسە بکەین،ئەوەی گرنگە بۆئەم مەسەلەیە ئامادەکاری بۆهەرپێشهاتێک یەکڕیزی ماڵی کوردستانی یە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif