تاڵیبان بۆ سەرتاشەكان: ئەوەی ڕیش كورتبكاتەوە سزادەدرێت

ليست هناك تعليقات

بزوتنەوەی تاڵیبان فەرمانیكرد بە سەرتاشەكانی ویلایەتی هلمند كە نابێت ڕیشبتاشن یاخود كورتیبكەنەوە.

دەستەی فەرمانكردن بە چاكە و ڕەتكردنەوەی خراپە لە بزوتنەوەی تاڵیبان، جەختیكردووەتەوە كە تاشین و كورتكردنەوەی ڕیش، لەگەڵ ڕاڤەی تاڵیبان بۆ شەریعەتی ئیسلام یەكناگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەسەر ئەو بنەمایە بزوتنەوەكە سەرتاشخانەكانی ویلایەتی هلمندی ئەفغانستانی ئاگاداركردووەتەوە بەوەی نابێت ڕیشی كەس بتاشن یاخود كورتیبكەنەوە.

بەشێك لە سەرتاشەكانی كابولی پایتەختیش بە ئاژانسەكانیان ڕاگەیاندووە كە هەمان ڕێنماییان پێدراوە و ئاگاداركراونەتەوە بەوەی هەركەسێك پێچەوانەی ئەو فەرمانە ڕەفتاربكات ئەوا سزادەدرێت.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەفغانستانەوە بڵاویانكردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان چوار كەسی لە شاری هەرات گولـلەبارانكردووە، دواتر لەسەر شەقامەكان تەرمەكانیانی بە بەرزكەرەوە هەڵواسیوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif