ئەردۆغان: "سوورین لەسەر بەڕێوەچوونی خوێندن بەشێوەی ئامادەبوون لەناو پۆل"

ليست هناك تعليقات

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "سوورین لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەی ئامادەبوون لەناو پۆل".سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "داوا لە ھەموو ئەو ھاووڵاتییانەمان دەکەم کە سەرەیان ھاتووە بەتایبەتیش مامۆستایان و بەخێوکەرەکان، بەشداری ھەڵمەتەکانی کوتان بکەن".

ئەردۆغان گوتیشی: "زۆرێک لە وڵاتان لە ھەڵمەتەکانی کوتاندا رووبەڕووی کێشەی جددی بوونەتەوە، کاتێک لەم بارەیەوە وڵاتەکەمان بەراورد دەکەین دەبینین سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستھێناوە".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif