کاندیدە سەربەخۆکان و یەکەمین ئەزموونی ململانێی بەهێز

ليست هناك تعليقات


 ڕۆژ بە ڕۆژ لە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیك دەبینەوە کە بڕیارە ١٠ی١٠ی٢٠٢١ ئەنجام بدرێت، جیاوازی ئەم هەڵبژاردنەی لە پێشمانە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانیتر یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراقە کە فەردی فرە بازنەییە.
 ئەم یاسایە بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای یەکبازنەییەوە دەکاتە فرە بازنە، ئەمەش دەرفەتێكی زیاتر لە ڕابردوو دەداتە هاوڵاتیان کە بتوانن بە شێوازی سەربەخۆ و بەبێ بوونی پشتیوانی حیزبی ببێتە ڕکابەری کاندیدی هێزە سیاسیەکان و بچێتە نێو ململانێی بردنەوەی کورسی بازنەکەیەوە

لە ئێستادا ژمارەیەك کاندیدی سەربەخۆکە لە زۆر بەی بازنەکانی هەڵبژاردندا بوونیان هەیە و دیارترینەکانیان کە هەریەك لە
(د.ڕێبوار کریم محمود بە ژمارە ٢٢ لە بازنەی یەکی سلێمانی
سەرکەوت شەمسەدین بە ژمارە ٢٠ لە بازنەی دووی سلیمانی
د.غالب محمد بە ژمارە ٣٠ لە بازنەی پێنجی سلێمانی)ن
ئەم کاندیدانە کە لە بازنەکانی خۆیاندا لە بەهێزترین کاندیدە سەربەخۆکانن و بوونەتە ڕکابەری کاندیدی هێزە سیاسیەکان ، 
ئەوەی پێگەی ئەم کاندیدانەی بەهێز کردوە بوونی ئەزموونی سێ ساڵ پەرلەمانتاری بەغدادە کە بۆ خۆیان وەك خاڵی بەهێزی خۆ کاندیدکردنەوەیان ناوی دەهێنن و دەڵێن ئێمە لەسەنگەری بەرگری لە خەڵکدا بووین و بە هیچ جۆرێك نەبووینەتە بەشێك لە هاوپەیمانێتی بەرژەوەندی خوازانەی حیزبەکانی دەسەڵات.
بۆ کۆتای ژنان هەریەك لە(یوسرا ڕەجەب لە بازنەی پێنج و سەناریا عەبدوڵا لە بازنەی دوو) لە ژنە کاندیدە سەربەخۆ دیارەکانن و ململانێ لەسەر بردنەوەی کۆتای بازنەکانی خۆیان دەکەن، ئەوە وێڕای بوونی چەندین کاندیدی تری سەربەخۆ لە زۆربەی بازنەکاندا

لێکەوتەکانی بوون و دەرچوونی کاندیدی سەربەخۆ

لە ڕابردوودا و لە هیچ هەڵبژاردنێکی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیشدا، کاندیدانی سەربەخۆ نەیانتوانیوە لە هیچ پارێزگایەکی هەرێم و ناوچە دابڕاوەکانیش ببنە ڕکابەرێکی بەهێزی کاندی هێزە سیاسیەکان بۆ بردنەوەی کورسی پەرلەمانی، ئەگەرچی لیست و کاندیدی سەربەخۆ هەبوون، بەڵام هێندە کاریگەریان نەبووە کە خەڵك چاویان لە دەرچوونیان بێت، بۆیە دەرچوونی هەر کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ پەرلەمانی عێراق دەبێتە ئەزمونێکی نوێ و کاریگەری ئیجابی لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دادەنێت و دەبێتە پێشینەیەکی بەهێز بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەدەرەوەی سیستمی حیزبی بەشداری ململانێکانی هەڵبژاردن بکەن، هەر بۆیە بوونی کاندیدی سەربەخۆ وەك ڕکابەری بەهێزی بازنەکان و ئەگەری دەرچوونیان ڕچە شکێنیەکە بۆ قۆناغەکانی داهاتووی کاری سیاسی و ململانێی دیموکراسیانە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق