چی لەبارەی جۆرە نوێیەکەی کۆڤید “مو” دەزانیت؟

ليست هناك تعليقات

جیهان چاودێریی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڤید “مو” دەکات، لەکاتێکدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێیوایە بەرگریی ڤایرۆسی B.1.621 “ناوی زانستیی گۆڕاوی مو” پێویستی بە گۆرانکاری لە پێکهاتەی ڤاکسینەکاندا هەبێت.

لە کۆتایی مانگی ئابدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاند، چاودێریی گۆڕاوی مو دەکەن، هۆشداریشیاندا لە ئەگەری توانای مانەوەی ڤایرۆسەکە بەرامبەر ڤاکسینەکان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سورە لەسەر بەردەوامیی توێژینەوە زانستییەکان سەبارەت بە گۆڕاوی “مو”، بۆ دەستنیشانکردن و سروشتی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی وردتر.

گۆڕاوی “مو” یان B.1.621 لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا لە کۆڵۆمبیا سەریهەڵدا، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە گۆڕاوە نوێیەکە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، تائێستا لە زیاتر لە 39 وڵات بڵاوبووەتەوە، لەناویشیاندا ئەمریکا، کۆریای باشوور، یابان، ئیکوادۆر، کەنەدا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا.

بەپێی ئەو ژمارانەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، تائێستا دوو هەزار حاڵەتی گۆڕاوی مو لەئەمریکا تۆمارکراون، زۆرینەی حاڵەتەکانیش لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، فلۆریدا، تەکساس و نیویۆرک تۆمارکراون.

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی دیارترین شارەزای بواری نەخۆشییە گواستراوەکان لە ئەمریکا دەڵێت، “لەئێستادا و بەخێرایی جۆرە نوێیەکە مەترسی دروستناکات”.

دکتۆر فاوچی دەڵێت، تائێستاش گۆڕاوی دەلتا هۆکاری 99%ی حاڵەتەکانی توشبوونن لە ئەمریکا.

تائێستا هیچ بەرچاوڕوونییەک نییە سەبارەت بە کاریگەریی ڤاکسینەکان دژی ئەم گۆڕاوە نوێیە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە ئاماژەن بۆئەوەی دەتوانێت بەرگریی بەرامبەر ڤاکسینەکان هەبێت، هەروەها باس لە مەترسییەکانی جۆرە نوێیەکە دەکات بەراورد بە جۆرەکانی دیکە بۆ بەرگریی بەرامبەر ڤاکسینەکان.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی ڕایگەیاند، داتا تاقیگەییەکان ئەوە نیشاندەدەن گۆڕاوی مو ئەگەری هەیە بتوانێت بەرامبەر هەندێک لەو بەرگرییەی لە جەستەدا دروست دەبێت بمێنێتەوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ڤاکسینەکان کاریگەریان هەیە لەسەر ئەم جۆرەش.

کۆمپانیای فایزەر بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی وتووە، بەردەوامن لە توێژینەوەکان سەبارەت بە گۆڕاوی مو، دوایین ئەنجامەکانیش بەمنزیکانە بڵاودەکەنەوە.

هەروەها وتەبێژی کۆمپانیای کیت لۆنگلی دەڵێت، ئەو بەدواداچوون و توێژینەوانەی تائێستا کراون هیچ بەڵگەیەکیان تێدانییە دەریبخات گۆڕاوەکانی کۆرۆنا دەتوانن ڤاکسینەکان تێپەڕێنن.

پۆڵ کاردیناس پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییە گواستراوەکان لە زانکۆی سان فرانسیسکۆ بە ڕۆژنامەکەی وتووە، “گۆڕاوی مو توانای بڵاوبوونەوەی لە گۆڕاوەکانی دیکە زیاترە بەتایبەت گۆراوی ئەلفا و گاما، لەگەڵئەوەشدا ئاماژەیەکی ڕوون نییە بۆ مەترسیی ڤایرۆسەکە”.

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی جیهان لەهەفتەی ڕابردوودا تۆمارکردنی جۆرێکی نوێی کۆرۆنایان لە باشووری ئەفریقا ڕاگەیاند کە ناوە زانستییەکەی C.1.2ە و لە بەشێکی فراوانی ئەفریقا بڵاوبووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif