بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

ليست هناك تعليقات

بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، بەمەش جوڵەیەكی زیاتر دەكەوێتە نێو بازاڕی دراو لە وڵات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 213 ملیۆن و 697 هەزار و 484 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 228 ملیۆن و 530 هەزار و 840 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 41 ملیۆن و 660 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 172 ملیۆن و 38 هەزار و 484 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە”لە پرۆسەكەدا 33 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 18 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 23 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

بەهۆی زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نرخی دۆلار كەمێك دابەزیوە لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق