122ـەمین پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى لە هەولێر دەستبەکاربوو

ليست هناك تعليقات

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریارک مار ئاواى سێیەم، وەک پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى لە عەنکاوە بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سروودە ئایینیەکان پێشکەشکران و پاتریارک مار ئاواى سێیەم، وەک 122ـەمین پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى دەستبەکار بوو، کە لە بەرزترین پلەی ئایینیە لەنێو ئاشوورییەکان و هاوتای پۆستی پاپایە.

پاتریارک مار ئاواى سێیەم لەسەر کورسی سالیق وقتیس فۆن دادەنیشێت، کە شەش ساڵ پێش ئێستا لە ئەمەریکاوە گەڕێندرایەوە هەولێر.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکاران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "هەرێمی کوردستان هەمیشە تابلۆیەکی جوانی هەموو ئەو پێکهاتانەیە کە لە کوردستان دەژین".

گوتیشی: "پەیامی ئێمە بۆ هەموو خوشک و برا مەسیحییەکان، عێراق بە گشتی جوانە بە تابلۆی پێکەوەژیان، کە هەموومان پێکەوە لەم وڵاتە دەژین، ئومێد دەکەم هەموومان پێکەوە خزمەتی وڵات بکەین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق