لە کردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە هەرێم نرخى دوو دراو دابەزین

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:


١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٨٠ ھەزار تمەنە.

١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.

هاوکات یەك ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨١٣ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک لیرە ٣٨٩ هەزار دینار.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو، بەهۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، نرخی زێر لەجیهاندا هەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق