ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
بۆ پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێت له‌ناو ژیانی خه‌ڵكدا، ئه‌وپرسانه جێگیربكرێن، پێویسته پێش هه‌موو هه‌نگاوێك، به‌ووردی به‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا بچنه‌وه، له‌وێوه هه‌نگاو بنرێت، به‌دانانی نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌باشی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕه‌نگبداته‌وه.
ژینگه له‌ئه‌مڕۆی جیهاندا بایه‌خ و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه، بۆ شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواره جیاوازه‌كانی ژیان ڕوون بۆته‌وه، كه ژینگه‌ی له‌بارو گونجاو هۆكاره بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی گه‌وره‌و گه‌یشتن به مه‌به‌ستی به‌رزی مرۆڤایه‌تی .
له هه‌موو وولاَته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی بایه‌خی زۆری پێده‌درێ، له‌ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن جێگه‌ی تایبه‌تی بۆكراوه‌ته‌وه، هه‌رله‌به‌ر گرنگی ژینگه سه‌دان ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م پرسه دروست بوون و كارده‌كه‌ن،
له‌مانگی شوباتی ساڵی 2007 له‌كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره به‌ناونیشانی بانگهێشتی پاریس بۆكاركردن، جاك شیراكی سه‌رۆكی ئه‌وسای فه‌ڕه‌نسا، به‌هاوكاری 46 ده‌وڵه‌ت، بانگهێشتنامه‌ی به‌رنامه‌ی ژینگه بۆ گۆڕانكاری له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆژینگه‌یه‌كی نوێ و به‌هێز له‌ژێر چاودێری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕاگه‌یه‌ند.
ئه‌مه ده‌رخه‌رو سه‌لمێنه‌ری گرنگیدانه به ژینگه له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی جیهانی، كه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
په‌روه‌رده ڕۆڵ و بایه‌خی گرنگی هه‌یه له‌پاراستنی ژینگه، چونكه ڕاسته‌خۆو ناڕاسته‌خۆ ئامانجه‌كه به‌دیدێنێت، هه‌ربۆیه ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، زۆرتر بایه‌خی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام گه‌لانی دواكه‌وتوو خۆیان ده‌بنه هۆكاری وێرانكردن و ناشیرینكردنی ژینگه‌كه‌یان، به تێكدانی هاوسه‌نگی كه‌ئه‌ویش به‌مانه ده‌بێت( پیسكردن و فڕێدانی پاشه‌ڕۆ، سوتاندنی پاوان و دارستانه‌كان، ڕاوكردنی گیانداران، به‌كارنه‌هێنانه‌وه‌ی ماده به‌كارهاتووه‌كان(ڕیسایكلین).
ئه‌وه‌ی پێویسته په‌روه‌رده كاری له‌سه‌ر بكات له بواری ژینگه، ڕواندنی خۆشه‌ویستیه، له‌ناخی تاكدا به‌گشتی و منداڵان به‌تایبه‌تی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و فیلم و دروستكردنی یاری تایبه‌ت به‌و بوارانه و ڕڵی ڕاگه‌یاندنیش ناكرێ فه‌رامۆش بكرێت.
ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوف له سه‌ر پاراستنی سروشت و ژینگه جوان وته‌كه‌ی ئاراسته‌ده‌كات و ده‌ڵێ: ( ئه‌گه‌ر باشترین ڕێگه هه‌بێت، به‌دڵنیایی ، ئه‌وه ڕێگه‌ی سروشته).
واته سروشت كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ڕێگه باشه‌كانه، ئه‌ویش دیاره مه‌به‌ستی له‌سروشت هه‌موو ئه‌و ژینگه‌یه‌یه، كه مرۆڤ و گیانه‌وه‌رانی له‌سه‌ر ده‌ژی، چونكه ژینگه‌ی باش و دروست، گونجاو ته‌ندروست و له‌باره، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشنوودی و كامه‌رانی له‌سایه‌یدا، به‌دیبێت.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین، له‌نێوان په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌ی خۆمان و ووڵاتانی پێشكه‌وتوو، هه‌ست به ناخۆشی و كه‌مته‌رخه‌می و بێبایه‌خی ده‌كه‌ین له‌بواری په‌روه‌رده و ژینگه‌دا، ئه‌وان سه‌دان چیرۆك و بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی له‌ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن دائه‌نێن، به‌ڵام لای خۆمان ، ژینگه وه‌ك پێویست له ناو پرۆگرامی خوێندن جێی نه‌بۆته‌وه، چونكه تاكه شوێنێك كه له‌ڕێگه‌یه‌وه، بتوانرێ، نه‌وه دوای نه‌وه، لێی سودمه‌ند بێ، كاركردنه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن.
ژینگه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن، ئه‌وه به‌رهه‌م دێنێت كه دیاریكراوه،(ج. د. موباسان) دڵنیایی ده‌دات له‌وباره‌وه‌و ده‌ڵێ: (مرۆڤ كوڕی ئه‌و ژینگه‌یه‌یه، كه تیایدا ده‌ژی).
كاتێ نیاز‌و ئامانجی باش نابێت بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌ته‌وێ، له‌وكاته‌دا له‌جێی باشه، خراپه به‌رهه‌م دێت، له‌م باره‌وه ، ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوف وتوێتی: ( نیاز‌و مه‌رامی خراپ، گورگ و تاوان ده‌خولقێنێ) .
له‌ئاكامدا، ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، و به‌ئامانجی بگرین، ئه‌وه‌یه خه‌مخۆران و شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده به‌گشتی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌تایبه‌تی ، كه لایه‌نی جێبه‌جێكاری پلانی په‌روه‌رده‌ییه، داوایان لێبكه‌ین، زیاتر بایه‌خ به ژینگه بده‌ن له‌ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، جێگه‌ی شایسته‌ی بۆدابنێن، تائێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی دنیا، به‌شێك بین له‌و خزمه‌ته‌ی پێویسته به‌ژینگه‌كه‌مان بكرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق