مسته‌فا كازمی توانای حكومه‌تی بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتكرده‌وه

ليست هناك تعليقات

له‌كۆشكی حكومه‌ت و به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، كۆبوونه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌ نیشتمانییه‌ سیاسییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فائق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق به‌ڕێوه‌چوو.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/8/7 سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەسەرپەرشتی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سەرۆکی پەرلەمان و فائق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق ئه‌نجامدرا و كۆبوونه‌وه‌كه‌ سوربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا .

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پوختەیەکی لەسەر ئامادەکارییە تەکنییەکانی وتواناکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 10ی تشرین یەکەمی داھاتوو خستووەتەڕوو.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها توانای حكومه‌تیشی بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتكردۆته‌وه‌.

بەپێى راگەیەنراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان وردەکارى ئامادەکاریە تەکنیکیەکان وتواناکانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا خستوەتە ڕوو، لایەنە سیاسیەکانیش کۆدەنگ بوون لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی و سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان داوایان له‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردوو تاوه‌كو له‌بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشنیازی كردووه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكبهێنرێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكرێت كه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه‌، رازی بكرێن تاوه‌كو له‌بڕیاره‌كانیان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌قۆناغی داهاتوودا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق