توركیا زۆرترین توشبوی كۆرۆنای تۆماركرد

ليست هناك تعليقات


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11.094 (یازده‌ هه‌زار و نه‌وه‌د و چوار) توشبوی كۆرۆنایان تۆماركردوه‌، ئه‌مه‌ش له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ زۆرترین رێژه‌ی توشبونه‌ تۆماركرابێت.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 60 (شه‌ست) كه‌س به‌هۆی توشبونی كۆرۆناوه‌ مردون، هه‌روه‌ها 11.094 (یازده‌ هه‌زار و نه‌وه‌د و چوار) توشبوی نوێ تۆماركراون.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سبه‌ینێ له‌ ئه‌مڕۆ باشتر بن، ده‌بێت پابه‌ند بن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه‌


له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، فه‌خره‌دین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سبه‌ینێ له‌ ئه‌مڕۆ باشتر بن، ده‌بێت پابه‌ند بن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه‌".

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی توركیا، 5.563.903 (پێنج ملیۆن و پێنجسه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار و نۆسه‌د و سێ) توشبوی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆماركراون، له‌نێویاندا 50.761 (په‌نجا هه‌زار و حه‌وتسه‌د و شه‌ست و یه‌ك) مردن هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق