وەزارەتی بازرگانی عێراق: 38 تەن برنج بۆ بەشەخۆراک گەيشتووە

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی بازرگانی عێراق رايگەياند: “38 تەن برنج بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتيان گەيشتووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەسەر بريکارەکانی خۆراکدا دابەشدەکرێت”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا برنجەکە بەسەر تەواوی پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت و هۆکاری درەنگ دابەشکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گرفتی گواستنەوەی لەرێگەی ئاویەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو: “چەند لیژنەیەك لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنەکە و فەرمانگەی پلاندانان و تیمە تەکنیکیەکان لە بەندەرەکە هەستاون بە بەتاڵکردنی باخیرەکە و لە ١٥٠ بارهەڵگر بارکراوە بۆ خێرا گەیاندنی بە هاووڵاتیان”.

باسی لەوەشکردووە: “پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان گەیشتووەتە 100%و هەموو مادەکان ئامادەن جگە لە برنج لەسەرجەم پارێزگاکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا ٤٠ تەن برنجی تر دەگاتە عێراق”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif