لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریدەخەن لەم سەدەیەدا هەندێك لە مرۆڤەكان (130) ساڵ تەمەن دەكەن و مۆمی (130) ساڵانیان دادەگیرسێنن.
بەوتەی لێكۆڵەران، لە دەیەكانی دوایی ژمارەی ئەو كەسانەی كە زیاتر لە (100) ساڵ تەمەنیان كردووە زیادی كردووەو ژمارەیان دەگاتە نزیك بە نیو ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان.
بە تەمەنترین كەسی ناسراوی جیهان (جان كالـمنت) ی فەڕەنسی بوو كە لە كاتی مەریگدا لە ساڵی (1997)، (122) ساڵی بوو، ئێستا بەتەمەنترین كەسی جیهان تاناكای (118) ساڵ تەمەن لە ژاپۆنە.
(مایكل پێرس) سەرپەرشتی گروپی لێكۆڵینەوە، لەو بارەیەوە دەڵێت: بە گوێرەی ئەم خوێندنەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە ئەگەری هەیە لەم سەدەیەدا هەندێك كەس بگەنە تەمەنێكی زۆر بەرز.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق