فەڕەنسا.. ئەنجوومەنى پیران پرۆژە یاساى بەرەنگاربوونەوەى كۆڕۆناى پەسەندكرد

ليست هناك تعليقات

ئەنجوومەنی پیران لە پەرلەمانی فەڕەنسا، گۆڕانکارییەکانی سەر پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەسەند کرد.

ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، کە پارتە راسترەوەکان زۆرینەى پێکدەھێنن، چەند گۆڕانکارییەکیان لەو پرۆژەیاسایەی کە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن چەند گرووپێکی پیشەیی ناچار دەکات و پێدانی مۆڵەتی تەندروستی ڤایرۆسی کۆرۆنا فراوان دەکات، ئەنجامدا و پەسەندیان کرد.

پرۆژەیاساکە، بە بەدەستھێنانی 199 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 123دەنگی نەخێر پەسەندکرا.

دەقی ئەو پرۆژەیاسایەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنساوە پەسەندکراوە، ناچارکردنی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانە و خانەی بەساڵاچوانی وەکو خۆی ھێشتووەتەوە و جێبەجێکردنی پێدانی مۆڵەتی تەندروستیی ڤایرۆسی کۆرۆنای تەسک کردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif