کاتێک مۆبایلەکەت تەڕ بوو مەیخەرە ناو برنجەوە

ليست هناك تعليقات

زۆر کەس واڕاهاتوون کاتێک مۆبایلەکەیان دەکەوێتە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی لە سوتان و خراپبوون بیپارێزن دەیخەنە ناو برنجەوە، بەڵام شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا ئەو بیرۆکە بە هەڵە هەژمار دەکەن.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی تەڕبوونی مۆبایل نابێت لەبەر ئەم هۆکارانە بخرێتە ناو برنجەوە، ئەو بیرۆکەیە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و نابێتەهۆی وشککردنەوەی مۆبایلەکە، برنجەکە ئاوەکە نامژێت و کێشەکە چارەسەر ناکات، ئەگەری هەیە ئاردی برنجەکە و شێ لە مۆبایلەکەدا بمێنێتەوە زیانەکانی زیاتر بێت.

هەروەها دەڵێت، ڕێگە بدە مۆبایلەکە بە هەوای سروشتی وشکبێتەوە، چونکە بەو ڕێگەیە خێراتر وشک دەبێتەوە وەک ئەوەی لەناو برنجەکەدا بێت.

ئەی چیبکرێت کاتێک مۆبایلەکەت تەڕ دەبێت؟

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەخێرای مۆبایلەکە بکوژێنەوە، لەڕێگەی پارچە قوماشێکی وشکەوە یان کلێنس مۆبایلەکە وشکبکەرەوە و هەر پارچەیەکی وەک پاتری و سیمەکەی دەتوانرێت دەربهێنرێت لە مۆبایلەکەی دەربهێنە و بارگاوی مەکەرەوە یان هێدفۆنی بۆ بەکارمەهێنە و ڕێگە بدە بە شێوەی سروشتی خۆی وشکبێتەوە کە نزیکەی 24 بۆ 36 کاتژمێر بخایەنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif