بایدن هۆشداری دەدات: هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دەبنە هەڵگیرساندنی جەنگی راستەقینە

ليست هناك تعليقات

لە چەند لێدوانێکدا کە تیشک دەخاتە سەر هەڕەشە بەرفراوانەکان لەلایەن رووسیا و چینەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دا کە هەر هێرشێکی گەورە بۆ سەر وڵاتەکەی رەنگە ببێتە هەڵگیرساندنی جەنگی راستەقینە لەگەڵ زلهێزەکان.

بایدن لە گوتارێکی نیو کاتژمێریدا روونی کردەوە، ئەگەر جەنگی راستەقینە لەگەڵ زلهێزەکان روو بدات ئەوە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە روو دەدات و لێکەوتەی خراپی دەبێت.

دوای زنجیرەیەک لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر قەوارە و کۆمپانیای گەورەکان لە بواری وزە و خۆراک و فڕۆکەوانی، لە ئێستادا ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە پێشینەی کارەکانی ئیدارەی بایدنە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق