گرنگی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیان و بەسکی بەتاڵ

ليست هناك تعليقات


ئاو یەكێكە لەپێویستیە هەرە گرنگەكانی ژیان كە چەندین سودی گرنگی هەیە بۆ ژیان هەموو ئۆرگانەكانی جەستە پێویستیان بە ئاوە بۆ زیندە چاڵاكیەكانی بۆیە خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگ و تەندروستە بۆ جەستە هەروەها ئەگەر بێت و بەسكی خاڵی بخورێتەوە ئەم شتانە بەسەر جەستەدا دێت.

1. خواردنەوەی (2 – 1) پەرداخ ئاو ڕۆژانە بەسكی بەتاڵ دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهری جەستە بەمەش لە چەندین نەخۆشی دەمان پارێزیت.

2. لەكاتی خەوتندا دەبێتە هۆی دروست بوونی خانەی نوێ و نەهێشتنی خانە مردوەكان.

3. كاریگەری زیانی خۆراك و خواردنەوە كهولیەكان لەسەر جەستەت كەمدەكاتەوە.

4. سودێكی باشی هەیە بۆ پێست و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات پێست لەپیری دەپارێزێت.

5. خواردنەوەی ئاو لەبەیانیاندا بەسكی بەتاڵ دەبێتە هۆی پاراستنی ئۆرگانەكانی ناوەوە لەئاوێتەی ژەهراوی.

6. كێشی لەش دادەبەزێنێت.

7. خواردنەوەی ئاو لەبەیانیاندا یارمەتی كۆنترۆڵ كردنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ دەدات.

8. لە بێتاقەتی دەتپارێزێت.

9. بەدورت دەگرێت لە قەبزی.

10. ئەگەر كێشەی ترشەڵۆكی گەدەت هەیە ئەوا ڕۆژانە سێ پەرداخ ئاو بەسكی بەتاڵ بخۆرەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif