ئەمریکا، ئەوروپا و بەریتانیا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژییەکانی ئەفغانستان داوای ئاگربەستی سەرتاسەری لە تالیبان و حکومەتی ئەو وڵاتەدەکەن و بۆ یەکەمجاریش پێشنیازی پێکهێنانی حکومەتی راگوزەر دەخەنەڕوو.
لە بەیاننامەیەکدا نوێنەرانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا لە کۆنفرانسی ئاشتەوایی رۆما باسیان لەوەکردوە، باش دەزانن گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی لە ئەفغانستان، بەتایبەتی لەسەر پرسی دەستور کاتێکی زۆری پێویستە، هەر بۆیە بۆ قۆناغی ئێستا باشترین بژاردە راگەیاندنی ئاگربەستە لە نێوان حکومەتی کابول و بزوتنەوەی تالیبان.
هاوکات پێشنیازیشیان کردووە، حکومەتیکی راگوزەری فراوان پێکبهێنرێت تا ئەو کاتە رێککەوتنی کۆتایی لە بارەی ئایندەی سیاسی ئەفغانستانەوە دەکرێت.
ئەو سێ لایەنە جەختیان لەوەشکردوەتەوە، کە چ لە ماوەی حکومەتی راگوزەر و چ دوای گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە سەر حکومەتی هەمیشەیی داهاتووی ئەفغانستان پێویستە رەچاوی بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکرێت و پابەندبوونەکان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ریگریی لە بوونی ئەفغانستان بە حەشارگە و شوێنی داڵدەدانی گروپە توندڕەوەکان جێبەجێ بکرێن.
ئەمە جاری یەکەمە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی رۆژئاوایی پێکهێنانی حکومەتی راگوزەر وەک بژاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەفغانستان بخەنەڕوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق