ئەردۆغان لە مردن رزگاری بوو

ليست هناك تعليقات

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بە هەلیكۆپتەری تایبەتیی خۆی ویستی بچێتە شاری ترابزۆنی توركیا، بەڵام بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە، هەلیكۆپتەرەكەی ناچار بە نیشتنەوە كرا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیاوە بڵاوكرایەوە، چەند خولەكێك بەر لە ئێستا، بەهۆی بارانێكی زۆر و كاریگەریی خراپی لەسەر هەلیكۆپتەرەكەی ئەردۆغان، بە ناچاری لە شاری ریزا نیشتووەتەوە.

ئەردۆغان ناچار بووە، بە سەیارە بەرەو ترابزۆرن بەڕێ بكەوێت، بەڵام هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، لە ئەنجامی بارودۆخی خراپی هەلیكۆپتەرەكەی، ئەردۆغان لە مردن رزگاری بووە، چونكە بارانەكە بەشێوەیەك زۆر بووە، ئەگەر هەلیكۆپتەرەكە نەنیشتبایەوە، دوور نەبوو لە ئاسمان تێكبشكێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif