جەهەپە دەیەوێت چارەسەری کێشەی کورد بکات

ليست هناك تعليقات


پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە"، کە گەورەترین حزبی ئۆپزسیۆنی تورکیایە، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و بەتایبەتیش پرسی کورد، لیژنەیەکی تایبەتی حزبیی بەناوی "مێزی باشور و خۆرهەڵاتی وڵات" پێکهێنا.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا پارتی گەلی کۆماری تورکیا لیژنەیەکی حزبی تایبەتی پێکهێناوە بەناوی (مێزی باشور و خۆرهەڵاتی وڵات) بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ناوچەکە و لەسەرو هەمووشیانەوە کێشەی کورد.

لیژنەی "مێزی باشور و خۆرهەلاتی تورکیا"، لە لایەن ئەمینداری گشتی حزبەکە سەرپەرشتی دەکرێت، کە پێکهاتووە لە لیژنەی تایبەتمەندی جیاجیا و رەوانەی ناوچەکانی باکوری کوردستان دەکرێت.

ئامانج لە رەوانکردنی لیژنەکە بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرکردە و رابەرانی ناوخۆیی ناوچەکە لە پێناو شیکردنەوەی ئەو هەنگاوە نوێیە و پرۆگرامی داهاتووی حزبەکە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی سکای نیوزی عەرەبی، ئاوگورکان ساڵچی لە دوو رۆژی رابردوودا لە چەند دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، حزبەکەی دان دەنێت بە بوونی کێشەی کورددا لە تورکیا، هاوکات، کێشەی کورد بە گەورەترین کێشەی هەڵپەسێردراوی تورکیا دادەنێت، کە پەیوەندیی بە تەواوی تورکیاوە هەیە.

ئەو هەنگاوەی پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە کاتێکدایە، لە کۆی ٢٤ ویلایەتی جیاجیای باکوری کوردستان، تەنها ٨ نوێنەری لە پەرلەمانی تورکیادا هەیە.

پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا (جەهەپە)، دیاترین پارتی ئەو وڵاتەیە، کە بە هەموو شێوەیەک رەتیکردووەتەوە دان بنێت بە کێشەیەکدا بە ناوی کورد، ئەویش وەک پابەندبوونێک بە بنەماکانی پەیڕەوی نەتەوە پەرستی و رەتکردنەوەی بەرامبەر، کە تورکیای نوێی لەلایەن کەمال ئەتاتورکەوە لەسەر دامەزراوە لە ساڵی ١٩٢٣.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق